خوێندكارانی زانكۆكانی مەریوان هەڵبژاردنیان بایكوت كرد
13:59 - 27 رێبەندان 2711
كوردپا: كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی ئیسلامی و پەیام نووری مەریوان لە بەرەبەری نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان كردووە كە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەكەن.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
خەڵكی بە شەرەفی كوردستان و هۆگرانی ئاشتی و ئازادی:
وەك راگەیەنراوە بڕیارە لە 12ی ڕەشەمەی ئەمساڵدا كۆماری ئیسلامی ئێران نۆیەمین خولی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس بەڕێوە ببات و رێژیم بەم بۆنەوە داوای كردووە خەڵك نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەم دەورەیە هەڵبژێرن.
خەڵكی بە شەرەفی كوردستان وەك هەموومان ئاگادارین لە مێژووی هەڵبژاردنی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هیچكات كەش و هەوای ئازاد و سالم لەبۆ ململانێی پاڵاوتوانی ئەو پۆستە قەداو قەد نەهاتۆتە پێش و هەموو كات ئەو كەسانەی كە هەڵبژێردراون نوێنەری راستەقینەی خەڵك نەبوونە و لە بەرانبەردا ئەو كەسانەی كە لەو پۆستەدا خۆیان دیوەتەوە قەد نەیانتوانیوە ئێش و ئازار و هەژاریی خەڵك بە گوێی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بگەیەنن و ئەگەریش كەسانێك ویستوویانە كارێك بكەن بۆ خەڵكی هەژار و رەش و رووتی كوردستان بەرگرییان لێكراوە و ئاستەنگیان بۆ درووست كراوە و خەڵك قەت هەستی بەوە نەكردووە كە تەنانەت ئەم بەناو نوێنەرانەی خەڵك دەسەڵاتێكیان هەیە، بۆیە لەم كەشەدا ناوەڕۆكی سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان بەرچاوە و هاوكات لاوان، چالاكانی كورد و كاسبكارانی سەرسنوور لەژێر هەڕەشە و فشاری ئەم سیستەمە دان و هاوتەریب لەگەل ئەوەش كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆكانی كوردستان لەوانە، زانكۆ پەیام نووری مەریوان و كۆمەڵێكی دیكە لە خوێندكارانی زانكۆكانی تری كوردستان لەژێر فشاردان و ڕۆژانە قۆڵبەست دەكرێن.
لە ئاست ئەم هەموو زەختەی كە بەرەوڕووی خەڵك دەكرێتەوە كەس بۆی نیە تەنانەت ناویشی بهێنێت و كەسیش وڵامدەر نیە و تا ئەم كاتەش چارەنووسی چەند خوێندكارێك ناڕوونە.
بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك خوێندكار لە شاری مەریوان هاوتەریب لەگەڵ هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان داوا لە خەڵكی بە شەرەف و كۆڵنەدەری كوردستان دەكەین لە رۆژی بەناو هەڵبژاردن واتە 12ی رەشەممەی ئەمساڵ نەڕۆنە سەر سەندووقی دەنگدان و كەسان و كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بەتەنیا بەجێ بهێڵن و هەركەس بەپێی توانای خۆی كار بۆ تەحریمێكی هەمەلایەنە بكات و جارێكی دیكە نا بەم دەسەڵاتە بڵێینەوە، با ئەوەش بڵێین راستە كە كورد بندەست و چەوساەویە، بەڵام بۆ نەیارانی خاك و نیشتمانەكەی قەت مل كەج ناكات و سوورە لەسەر داوا كردنی مافە رەواكانی خۆی و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت كورد ئەم دەسەڵاتە بە داژدە یان مۆڵكی خۆی نازانێت و نەیزانیوە.
بە هیوای بەدیهاتنی ئامانجەكانی نەتەوەكەمان لەژێر ئاڵای ئاشتی و دێموكراسیدا.
هاودەنگیمان مێژوویەكی نوێ دروست دەكات، بەو هیوایە.
خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان
خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی مەریوان
26/11/2711