خوسرەو مەسعوود کوردپوور خەڵاتی \"رەها\"ی سودویندیان پێشکەش دەکرێت

19:59 - 5 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: برایانی کوردپوور، دو ورۆژنامەنووس و چالاکای مافی مرۆڤی کوردی خەلكی شاری مەهاباد، کە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان، خەلاتی مافی مرۆڤی رێکخراوی \"سودوبند\"ی وڵاتی ئۆتریشیان پێ بەخشرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خەڵاتی مافی مرۆڤی \"رەها\"، بە نیشانەی رێزدانان بۆ چالاکییە مافی مرۆڤییەکانی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، پێشکەش بەو دوو رۆژنامەنووسە کوردە دەکرێت.

خوسرەو و مەسعوود کوردپوور، لەلایەن شیرین عیبادی براوەی خەلاتی ئاشتیی نۆبێل، ئارون رودز دامەزرێنەر و لێکۆلەری پرۆژەی ماف و ائزادییەکان و خاتوو کارۆلینا یانزوفسکی پاریزەری مافی مرۆڤ و ئەندامی لیژنەی بەڕێوبەەرایەتیی سودویند بۆ خەڵاتە مافی مرۆڤییەکان، بۆ وەرگرتنی خەلاتی \"رەها\"ی رێکخراوی سودویند هەڵبژێردراون.

برایانی کوردپوور (خوسرەو و مەسعوود) کە لە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریاندا سەبارەت بە رەوشی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا چالاکییان دەکرد، رێکەوتی ١٧ و ١٩ی مانگی رەشەمەی ٩١ لەلایەن ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستەبسەر کران و سەرئەنجام لەلایەن دادگەی ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانی تەعزیری مەحکووم کران .

خوسرەو کوردپوور بە تۆمەتی \" کۆبوونەوە و هاودەستی کردن بەدژی نیزام\" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ \"چالاکی تەبلیغی\" بە ١ ساڵ زیندانییی تەعزیری و سەرجەم بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوو هەنووکە لە زیندانی تەورێز ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

هەورەها مەسعوود کوردپوور بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و هاودەستی کردن بەدژی نیزام\" بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و لە پەیوەندی لەگەڵ \"چالاکی تەبلیغی\" ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و سەرجەم حوکمی مەسعوود کوردپووری ٣ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری حوکم دراوە و لە ئیستاد الە زیندانی مەهاباد سەرقاڵی تێپڕاندنی عوکمەکەیەتی.

ساڵی رابردووش، پەروین زەبیحی ژنە چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان، هاوڕێ لەگەڵ پێنج چالاکی دیکەی مافی مرۆڤی ئێرانی، لەلایەن لێژنەی داوەرانی \"سودویند\"وە وەکوو براوەی خەڵاتی رەهای رێکخراوی سودویند هەڵبژێردرا، کە بەهۆی چالاکی لە بیاڤی توندوتیژیی نامووسیی وەکوو کوشتن، بەردباران، خەتەنەدا ئەو خەڵەتی پێشکەش کرابوو.

رێکخراوی ناحکوومیی سودویند، ساڵی ١٩٧٩ لە ئوتریش دامەزراوە، لە راستای پاراستنی مافی مرۆڤ و دۆخی کاری شیاو لە جیهاندا چالاکی دەکات و لە ساڵی ٢٠١٠ لە شۆرای مافی مرۆڤ و بەهۆی هەوڵوێست گرتنەکانی خۆی و پێکهێنانی کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەبارەت بەو پرسابە، لە شۆرای مافی مرۆڤدا بەشداری کردووە.

ئا: ئارام. ح