خنکانی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی کورد لەشاری نەغەدە

15:46 - 30 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی خەڵکی شاری نەغەدە لە کاتی سەیراندا بەهۆی ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن لە بەنداوی \"حەسەنلیان\"ی ئەو شارەدا خنکا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بەناوی \"دڵشاد ئەمینی\" کوڕی \"حاسڵ\" کە هاوری لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی سەیران روویان لە بەنداوی حەسەنلیان شاری نەغەدە کردبوو، بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی ئەو بەنداوە گیانی لەدەست دا.

تەرمی دڵشاد لەلایەن ٢ گروپی مەلەوانیی شارەکانی \"ورمێ و مەهاباد\"ـەوە پاش ١ رۆژ دۆزرایەوە.

هەروەها رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی ورمێ لە بەنداوی حەسەنلیانی شاری نەغەدا خنکا.

بەنداوی حەسەنلیان کەلە جاددەی نێوان ورمێ - مەهاباد هەڵکەوتووە، لەسەرەتای ئاوگیری کرانییەوە هەتا ئێستا ٢٨ هاووڵاتی لەو بەنداوەدا خنکاون و گیانیان لەدەست داوە.

چه ند کاتژمێر دوای رووداوه که
\"14082.jpg\"