خنکانی لاوێکی کورد لە ئیلام/ ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لەئاودا دەخنکێن
21:18 - 6 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری \"دێهلوڕان\"ی سەربە ئوستانی ئیلام، بەهۆی ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن لە ئاودا خنکا.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژ لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی کورد لەشاری دێهلوڕان، لەکاتی ماسی گرتندا کەوتۆتە نێو ئاوی چۆم و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا، دوو برای تەمەن ١٠ و ١٣ ساڵ بەناوەکانی \"رەزا و ئەمیر حوسێن\" و خەڵکی \"دەڕەشار\"ی ئوستانی ئیلام ، لە چۆمی \"سەیمەرە\"ی ئەو ئوستانەدا خنکان.
بە پێی ئامارێک کە هەواڵدەریی مێهر لە ساڵی رابردوودا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ساڵی ١٣٨٦ هەتا ١٣٩٠ی هەتاوی ٧٥ هاووڵاتیی ئیلامی لە چۆماو و بەنداوەکانی ئوستانی ئیلامدا گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوەو بەپێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، لە ماوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا ١ هەزار و ٧٥ کەس لە وڵاتی ئێران لە ئاودا خنکاون و هەروەها لە ساڵی ١٣٩٠یشدا ١ هەزار و ٧٤ کەس لە ئاوەکاندا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٣٣٥ کەس لە دەریا، ١٢٠ کەس لە کەناڵەکانی ئاو، ١١١ کەس لە ئەستێــراو، ٩٦ کەس لە گۆلاوی دەستکرد و بەنداوەکان، ٤١ کەس لە گۆلاوە سرووشتییەکان و ٣٧١ کەس لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی وەک چۆماوەکاندا خنکاون و گینیان لەدەست داوە.
لەدرێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هاووڵاتییانی ئێــرانی بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان و و هەروەها نەبوونی هێـزی \"نجات غریق\" و کەمیی ئیمکانات\" لە ئاوەکاندا خنکاون.