خاکەلێوەی ١٤٠٠؛ سەپاندنی ٨٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨ هاووڵاتیی کورد
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا، سەرجەم ٨٣ ساڵ زیندان، بەسەر هاووڵاتییانی کورد سەپێندراوە.
لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا، سەرجەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە دادگاکانی ئینقلابی ئیسلامیدا، بە ٨٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها لەو ماوەیەدا، حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی ٣ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدوڵڵانژاد و سەلاح ئاجی"، لە دادگای پێداچوونەوەدا، پشتڕاست کراوە.
سوبحان (ڕاشد) ئەحمەدی هەروەها لە دادگای پێداچوونەوەدا، لە حوکمی ١ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندان بێتاوان ناسێندرا و حوکمی ئێعدامی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.
شیکردنەوەی زیاتر لەبارەی سەپاندنی ٨٣ ساڵ حوکمی زیندان بەسەر ٨ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا:
چۆنیەتیی حوکمەکان:
زیندانیی تەعزیری: ٨٣ ساڵ
تۆمەتە وەپاڵدراوەکان:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٤ حاڵەت
پرۆپاگەندە دژی نیزام: ٢ حاڵەت
چالاکیی مەزهەبی و ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان: ٢ حاڵەت
بواری چالاکیی ڕێژەیەک لەو کەسانە کە ڕوون کراوە:
ناڕازییانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨: ١ حاڵەت
چالاکی مەزهەبی: ٢ حاڵەت
چالاکی کرێکاری: ١ حاڵەت
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە