حەیدەر قوربانی بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری قودس کرا

16:36 - 11 خەزەڵوەر 2720

حەیدەر قوربانی، کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری کامیاران، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری قودس کرا.

ئەو کرێکارە بیناسازییە بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە بەدەستی گەیشتووە، دەبێت ڕۆژی ١ی سەرماوەز بۆ ‌‌‌لێپرسینەوە بۆ تۆمەتەکەی، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری قودس ئامادە بێت.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەی لێپرسی حەیدەر قوربانی لە لقی ٣ی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری قودس بەڕێوە دەچوو.

ئەو کرێکارە بیناسازییە لە کۆبوونەوەی لێپرس بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، تێکدانی نەزمی گشتیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە پشتبەستن بە بەڵگەی چالاکی کرێکاری و سێنفی و ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی کرێکاران لە بەرانبەر مەجلیسدا تاوانبار کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حەیدەر قوربانی پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، ئەوکرێکارە بیناسازییە لە ماڵەکەی خۆیدا، لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

حەیدەر قوربانی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئیڤین دابوو.