حوکمی ئیعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی نادادپەروەرانە وەسف کرا

22:26 - 31 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: فەیسبووکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا وێنە و ناونێشانەی زیندانییەکی سیاسی کوردی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو فەیسبووکی فارسی بە باڵوێزخانە مەجازی تاران لە \"کەسایەتەیە ئێرانییەکان\" ئاماژەی بە زیندانیکردنی نادادپەروەرانەی حەبیبوڵڵا لەتیفی کرد.

ئەو فەیسبووکە کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئامریکا بڵاودەکاتەوە، دووبارە وێنەیەکی لەو هاووڵاتییە کوردە، لەگەڵ ڕێکەوتی دەستبەسەر کردنی و تۆمەت و حوکمەکەی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە نێوەڕاستی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی هەوڵی وەڕێخستنی ئەو باڵوێزخانە ئینترنتیەیدا، کە زۆرتر بۆ گەیاندنی هەواڵ بە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئێران بووە.

هەر چەند ناوبانگی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵە بە هەڵە و \"بێ لایەن\" نووسراوە، بەڵام لەگەڵ پێشوازیەکی بێ وێنەی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرەوڕوو بووتەوە.

یەکێک لە بەکاربەران لە کۆمێنتێکدا نووسیویەتی، بریا دەتاننووسی زیندانی سیاسی کورد. هەتا زۆربەی خەڵک بە جنێودان و دابەش کردنی خاکی ئێران و بەکرێگیراو بوون ئەم و ئەو، بیسەلمێن که بیرۆکەی ئیعدام، بنج و بناوانی لەم کۆمەڵگا مردوەدا هەیە.

یەکێکی دیکە لە کاربەران دژکردردەوەی خۆی بە نیسبەت تۆمەتی \"فساد فی الارض\"ی حەبیبوڵڵا کە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگیرابوو، نووسیویەتی: گەندەڵی لە سەر زەوی، چ گەندەڵیەک؟ دەست پیسی، دزی لە خەڵک، دەستدرێژی بۆ سەر ژنان،؟؟؟؟چ گەندەڵیەک؟\"

لە کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوو دەوڵەتی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤی جیهان بە توندی ڕەخنەی لە ئێران گرتبوو.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو، کە دەوڵەتی ئێران \" درێژە بە\" ئەزیەت و ئازاری گرووپەکانی مافی مرۆڤ و بەکار هێنانی توندوتیژی لەگەڵ دژبەرانی خۆی\" دەدات.
حەبیبوڵڵا لەتیفی لە مانگی ڕەزبەری ١٣٨٦ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر بۆ ماوەی ٤ مانگ لە ژووری تاکەکەسی دابوو.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە مانگی پووشپەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرپەرەستی دادوەر بابایی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای چالاکی خویندکاری_سیاسیەوە بە ئیعدام حوکم درا.