حكوومەتی ئێران: 35 بنكەی نیزامیی ئەمریكا دەكەینە ئامانجی مووشەكەكانمان
15:30 - 15 پووشپەڕ 2712
كوردپا: فەرماندەیەكی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری هەر چەشنە هێرشێكدا 35 پایەگای نیزامیی ئەمریكا دەكەینە ئامانج.
ئەمیر حاج رەزایی فەرماندەی هێزی هەوایی سپای پاسداران وتیشی: لە یەكەمین خۆڵەكەكانی هێرش بۆ سەر ئێران مووشەكەكانمان 35 بنكەی نیزامیی ئەمریكا هەڵكەوتوو لە دەورووبەری ئێران دەكەنە ئامانج.
لەلایەكی دیكەوە حوسێن سەلامی، جێگری گشتیی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبارەی مانۆڕی مووشەكیی سپای پاسداران كەلە رۆرژانی رابردوودا بەڕێوە چوو، وتوویەتی: \"ئەم مانۆڕە، دژكردەوەیەكە بەو كەسانەی كە بەبێ ئەدەبیی سیاسییەوە لەگەڵ ئێران دەدوێن و دەڵێن رێكاری نیزامی لە بەرنامە دایە\".
بەڕێوە چوونی \"مانۆڕی مووشەكی\" لەلایەن سپای پاسدارانەوە لەناو بیابانەكانی ناوەڕاستی ئێران، پەرچەكردار و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەلایەن ئەمریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی دیكەوە لێكەوتەوە و چەندین بەرپرسی پێشووی ئەمریكا هەڕەشەی توندیان بەدژی ئێران كرد.