حكوومەتی ئێران: گەمارۆكان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان كاریگەرییان داناوە
20:56 - 6 خاکەلێوه 2712
كوردپا: نوێنەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ناوكی رایگەیاند، گەمارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا هیچ كارتێكەرییەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نەبووە، بەڵام كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەبووە.
عەلی ئەسغەر سوڵتانیە رایگەیاند، حكوومەتی ئێران لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی پاشگەز نابێتەوە و بەرنامەكەمان بەرەو پێش دەبەین.
ئەم لێداونانەی لێپرسراوانی ئێران لە حالێك دایە كە هەتا ئێستا چەندین وڵاتی ئورووپایی و رۆژهەڵاتی پێوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ حكوومەتی تاران بچڕاندووە.
هەر لەو پێوەندییەدا گەورەترین بانكی حكوومەتی ئێران لەلایەن یەكیەتیی ئورووپاوە گەمارۆی خراوەتە سەر.
لەلایەكی دیكەوە دادگای باڵای یەكیەتیی ئورووپا بڕیاری دادگای سەرەتایی لەمەڕ بلۆكە كردنی سروەت و سامانەكانی بانكی میللیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی پژڕاست كردۆتەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە سەرجەم لقەكانی ئەو بانكە لە دەرەوەی وڵات بلۆكە دەكرێن.
پێشتریش وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریكا بانكی \"تجارت\"ی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە لیستەی گەمارۆكانی زیاد كردبوو.
حكوومەتی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا هۆكاری تەحریمی ئەو بانكەی گەڕاندۆتەوە بۆ پێوەندیی بانكی \"تجارت\" لەگەڵ بەرنامە ناوكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دانی قەرز بەو ناوەندانەی كەلە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا چالاكی دەكەن.