حكوومەتی ئێران هەمیسان هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورموزی كرد

14:09 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە فەرماندەكانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمنیەتی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە، تەنگەی هورموز دادەخەین.


\"5273.jpg\"
هەواڵدەریی فارس لەزاری \"عەلی فەدەوەی\"یەوە بڵاوی كردەوە، ئەگەر حكوومەتی ئەمریكا یاساكانی سپای پاسداران لە ئاوەكانی ئازاد پێشێل بكات، لەگەڵ دژكردەوەی هێزەكانمان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش جێگری ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، هەر وڵاتێك بیهەوێ‌ لە تەنگەی هورموز كەڵكی نابەجێ‌ وەربگرێ‌، لەگەڵ دژكردەوەی هیزە چەكدارەكان بەرەوڕوو دەبێتەوە.
\"5274.jpg\"
مەسعوود جەزایری وتیشی: وڵاتی ئەمریكا لەو پێوەندییەدا هیچ كارێكی بۆ ناكرێ‌ و ناتوانێ‌ ئامانجەكانی خۆی لە تەنگەی هورموز بەدی بێنێ‌.

لەلایەكی دیكەوە هێندێ‌ سەرچاوە هەواڵی جێگیركردنی 200 مووشەكیان لەلایەن ئەمریكاوە لە دەورووبەریی ئێران بڵاو كردبۆوە.