حكوومەتی ئێران هۆشداری بە توركیە و چەند وڵاتی دیكە دا

14:28 - 17 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، توركیە، قەتەر و عەرەبستانی بە هۆكاری سەرەكیی پشێوی و نائارامییەكانی ناوچە لە قەڵەم دا.

هەواڵدەریی میهر لە زاری \"حەسەن فیروزئابادی\"یەوە بڵاوی كردەوە، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی كەلە خاكی سووریەدا دەكوژرێن بەرپرسیاریەتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو سێ‌وڵاتە.

\"5578.jpg\"
ئەو لێپرسراوە وتیشی: هەر سێ‌وڵاتی قەتەر، توركیە و عەرەبستان بەردەوام بە مەبەستی \"درووست كردنی گرژی\" لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤیندا یارمەتیی ئەمریكایان داوە.

پێوەندییەكانی ئێران و توركیە پاش پشتیوانیی توركیە لە شۆڕشی سووریە بەرەو گرژی رۆیشتووە.

هەر لەو پێوەندییەدا حكوومەتی توركیە بە تەواوی پشتیوانیی خۆی لە ئەرتشی ئازادی سووریە و ئۆپۆزیسیۆن دەربڕیوە و بەپێی دوایین زانیارییەكانیش ئەو حكوومەتە هێزێكی زۆری نیزامی، پەدافەندی ئاسمانی، تانك و مووشەكی لە سنووری سووریە جێگیر كردووە.