حكوومەتی ئێران: لە هەڵوێستمان لە بەرامبەر سووریە پاشگەز نابینەوە
14:07 - 22 رێبەندان 2711
كوردپا: وەزیری دەرەوەی حكوومەتی ئێران وێڕای هۆشداری دان بە وڵاتانی دەورووبەری كەنداو، رایگەیاندووە: \"ئێمە لە هەڵوێستمان لە هەمبەر سووریە پێداگرین\".
عەلی ئەكبەر ساڵحی لە دانیشتنێكدا لەگەڵ شێخ ئەحمەد بەدرەدین، نێرداروی حكوومەتی بەشار ئەسەد بۆ ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە بەشار ئەسەد دووپات كردۆتەوە.
ساڵحی ئاشكراشی كردووە رێگا بە هیچ وڵاتێك نادەین كە دەستێوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی سووریە بكات.
كارناسان و شارەزایانی سیاسی لەو باوەڕە دان، مەبەستی حكوومەتی ئێران لە دەستتێوەردانی دەرەكی، حكوومەتی توركیەیە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە وەزیری دەرەوەی توركیە رایگەیاندووە، ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان توانای پشتیوانی لە هاووڵاتییانی مەدەنیی سووریەی نیە، دەبێ وڵاتانی هاوبیر رێگا چارەیەك بدۆزنەوە.
ئەحمەد داوود ئۆغڵوو ئەو لێدوانانەی بەرلە سەفەری بۆ واشینگتۆن ئاشكرای كردووە و لە بەرامبەردا حكوومەتی ئەمریكاش پێشوازی لە قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیە كردووە.