حوكمی ئیعدامی زانیار و لوقمان مورادی بۆ جێبەجێ كردن رەوانەی زیندان کرا
13:35 - 29 رێبەندان 2711
كوردپا: بەپێی حوكمی پەسند كراوی دیوانی باڵای حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كە هێشتا بە نووسراوە بە زانیار و لوقمان مورادی رانەگەینراوە، حوكمی ئیعدامەكەیان بۆ جێبەجێ كردن رەوانەی زیندانی رەجایی شەهری كەرەج كراوە.
هەواڵدەریی هرانا لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، ئەو حوكمە لە ماوەی كەمتر لە شەش مانگ پاش پەسند كردنی حوكمی دادگای سەرەتایی تەئید كراوە و یەك رۆژ دواتر بۆ جێبەجێ كردن نێردراوەتە\"اجرای حكام \" ی زیندانی ئێوین و رێكەوتی 27ی پووشپەڕی ئەمساڵ لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شەهری كەرەجی ڵی ئاگادار كراوەتەوە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە حوكمی ئیعدامی زانیار و لوقمان مورادی كە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسند كراوە، رێكەوشی 17ی رێبەندان هەواڵدەریی میهر بە شێوەی فەرمی لەزاری دادوەر \"عومرانی\" لێپرسراوی ئیدارەی دەفتەری دیوانی باڵای ئێرانەوە بڵاوی كردەوە.
زانیار و لوقمان مورادی رێكەوتی 10ی گەلاوێژ و 5ی رەزبەری ساڵی 1388دوو لاوی كورد بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
لە نۆ مانگەی یەكەمی دەستبەسەر كرانیاندا هیچ تاوانێكیان نەردایە پاڵ و لە گرتنگەكانی ئیتلاعات دەستبەسەر بوون.
مانگی بەفرانباری ساڵی 1389 لەلایەن قازی سەڵواتی لە لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تاوانی \"محارب و مفسد فی الارز\" هەر دوویان حوكمی ئیعدام لە شوێنی گشتییان بۆ بڕایەوە.
پاش رەوانە كردنی ئەو حوكمە بۆ لقی 14 دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئیعدامیان پەسند كرا و قازی عومرانی لێپرسراوی ئیدارەی نووسینگەی دیوانی باڵای وڵات وتوویە: سەلاحییەتی پێداچوونەوە بەو پەروەندە لە ئەستۆی دادگای كەیفەریی پارێزگای تارانە.
پێشتر لوقمان و زانیار مورادی لە رەنج نامەیەكدا داوایان كردووە كە ئێمە دەمانهەوێ بژین و رایانگەیاندووە \"كەلە گرتنگە و زیندانەكانی حكوومەت لەژێر ئەشكەنجەدا دانیان بەو تاوانانەدا ناوە و تەواوی ئەو تاوانانەیان رەت كردۆتەوە\".
باوك و دایكی زانیار و لوقمان مورادی لە گرتەیەكی ویدیۆییدا داوایان لە ناوەندە داكۆكیكارەكانی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ كردووە كە بۆ رزگار كردنی گیانی كوڕەكانیان هەوڵ بدەن.
هەواڵی تەئیدی حوكمی ئیعدامی ئەو دوو زیندانیە سیاسییەی كورد، ماوەیەك لەمەوپێش و بە شێوەی زارەكی بە خۆیان راگەیەنرابوو، بەڵام بنەماڵە و پارێزەرەكەیان رایانگەیاندبوو كە ئاگاداری ئەو حوكمە نیە.
ئەو دوو زیندانیە سیاسیەی كورد ئێستا لە زنیدانی رەجایی شەهری كەرەج دەستبەسەرن.