حوسێن باقرزادە: لەپرسی مافی مرۆڤدا بەپەرۆش بوون بۆ \"هاوچەشنەکەی خۆت مەسەلەیەكی سروشتییە\"
رێژەی زۆری سێدارەكان لەئێران لەگەڵ پەرچەكردرای چالاكانی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران و دەرەوە بەرەوڕوو بۆتەوە و ئەو پرسە بە پەرەپێدەری توندوتیژیەكان لە كۆمەڵگەدا دەزانن.
بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی كوردپا لە ١٢ی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢وە هەتا ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٣وە، سەرجەم ٨١٤ كەس لەئێران لەسێدارە دراون.
چالاكێكی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئێعدامەكان بە ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، ئەو كەسانەی كە رەوایی و رێگە بە جەلادان دەدەن لە كارەكەی ئەودا هاوبەشن و كوشتن دەكەنە مەسەلەیەكی زۆر سروشتی.
حوسێن باقرزداە لەو وتووێژەدا باس لە بویەری حەسەن رۆحانی دەكات و پێیوایە لەماوەیەكی زەمەنیدا بەشێك لە بەڵێنییەكانی بەجێدەگەنێ.
لایەنە هاوبەش و جیاوەزەكانی چالاكانی سیاسیی و مافی مرۆڤ و هەروەها كەمتەر خەمی لە دەنگنەدانەوەی پێشێڵكارییەكانی مافی مرۆڤی كوردستان تەورە پێكهێنەراەكانی ئەو وتووێژە لەگەڵ باقرزادە دەبێت كە دەقەكەی بەم چەشنەیە:
كوردپا: دەگەڕێنەوە بۆ بابەتێكی یەك ساڵ لەمەوبەری ئێوە كە تێیدا باستان لە شێوازی ئێعدامەكان كردبوو و وتبووتان كە دژایەتی لەگەڵ ئێعدام نەكردن لەبەر چاوی گشتی لایەنی سیاسیی بە خۆیەوە گرتووە. لەروانگەی ئێوەوە بۆ چی ئێعدام زیاتر پێوەندیی بە جێبەجێكارەوە هەتا هەیە و زیاتر فوكۆس ناكرێتە سەر كەسی لەسێدارەدراو؟
حوسێن باقرزادە: بەم هۆكارە ساكارە چونكە مافی مرۆڤ شتێكی تنایبەت بە بەشەر و هەموو كەس دەگرێتەوە، لەسێدارەدان كردەوەیەكی نامرۆڤانەیە و نابێلەسەر هیچ كەسێك بەڕێوە بچێت، سێدارە جۆرێكە لە كوشتن و قەتڵ، قەتڵێك كە بەرنامە بۆ داڕێژراوە، هیچ مرۆڤێك نابێبە شێوەی ئاگاهانە و بە ئەنقەست كەسێكی دیكە بكووژێو بەتایبەت ئەگەر ئەو مرۆڤە دیل و بێدەسەڵات بێو دەسەڵات و لاقیشی بەسترابێ.
قەتڵ و جەنایەت لە هەموو كۆمەڵگەكاندا روو دەدات و بەدواداچوون و سزای تاوانباران لە گرینگترین ئەركی هەر كۆمەڵگەیەكە بەڵام رادەی مرۆڤایەتی كۆمەڵگەیەك لێرەدایە كە بە چ شێوەیەك لە هەمبەر كوشتن و جەنایەتەكاندا پەرچەكردرای دەبێت. قاتڵ و جەنایەتكار بۆ كوشتن هیچ مۆڵەتێكیان لە كۆمەڵگە وەرنەگرتووە، بەڵام جەلاد و غەزەبەكان نەتەنیا مۆڵەتیان لەكۆمەڵگە وەرگرتووە بەڵكوو مووچەش وەردەگرن. ئەو كەسانەی كە مۆڵەت بە كوشتن دەدەن بەدڵنیایەوە هاوبەشی كارەكەی ئەوەن.
ژیانی كەسی لەسێدارەدراو، هەڵسوكەوت و كردەوەكانی، ترس و دڵەڕاوكییەكانی بە لەسێدارەدان كۆتایی پێدێت، ئەو چیدیكە بوونی نیە، بەڵام ئەو كەسەی كە ئێعدام دەكات و ئەو كۆمەڵگەیەكی كە دەبێئاكامەكانی سێدارە بكێشێدەمێنەوە و ئەوانە تۆوی توندوتیژی لە كۆمەڵگەدا دەچێنن و كوشتن دەكەنە مەسەلەیەكی زۆر سادە و ساكار. دەكرێجەنایەتكار بخرێتە زیندانەوە و پێش بە تاوانەكەی بگیردرێ، بەڵام غەزەب و بكووژەكان ئازادانە لە كۆمەڵگەدا دەگەڕێن و پێویستە رێگەكانی ئێعدام لە كەسی جێبەجێكار بگرین و بە جێگای پەرەپێدان بە توندوتیژی لەگەڵ تاوانباران بە نەرم و نیانی هەڵسوكەوت بكەین.
كوردپا: هێنانە بەرباسی مافی مرۆڤ لە وتووێژەكانی رۆژئاوا لەگەڵ حكوومەتی ئیسلامیی زیاتر وەكوو كارتێكی فشارە و یان ئەوەی كە پرسەكە شتێكی ستراتیژیكە؟
حوسێن باقرزادە: ژمارەیەكی بەرچاو لە ناوەندەكانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهانی داوایان لەوڵاتی رۆژئاوایی كردووە كە لەوتووێژە ناوكیەكانی حكوومەتی ئێراندا پرسی مافی مرۆڤ بهێنە بەر باس و هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو داواكارییە هەتا رادەیەك جێبەجێكراوە و لەو بارەیەوە حكوومەتی ئێران هەڵ دەدات كە پەردە لەسەر ئەو پرسە دابنێو لە بیرشمان نەچێراپرتەكانی ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كاریگەری خۆی لەسەر كۆمەڵگەی جیهانی و ئێران داناوە و لە ئێران هەوڵ دەرێكە رێژەی سێدارەكان كەم بكرێتەوە وبەوتەی جەواد لاریجانی بڕیارە لەسەدا ٨٠ی سێدارەكانی مادە هوشبەرەكان كەم بكرێتەوە.
دیارە نابێئەوەش لەبیر بكەین كە وڵاتانی دانوستانكاری بەرنامەی ناوكیی ئێران بە دوای بەرژەوەندی خۆیانەوە، بەڵام فشاری ناوەندە مافی مرۆڤیەیكان و دۆخی خرابی مافی مرۆڤ لەئێران وای كردووە كە هەتا ئێستا ئەو پرسە لە دانیشتنەكاندا نەخراوەتە پەراوێزەوە و روانگەیەكی دیكەش هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەگەر ئێرانێكی دێمۆكراتیك و كراوە هەبێباشتر دەكرێلەگەڵی هەڵسوكەوت بكرێو رۆژئاوا تێپەڕینی ئێران بو رێڕەوەی دێمۆكراسیدا لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەبینن.
كوردپا: حەسەن رۆحانی بەر لەهەڵبژاردنەكان بەڵێنی باشتر كردنی دۆخی مافی مرۆڤ و گەڕاندنەوەی كەسایەتی و بایەخەكان بۆ هاووڵاتیانی دا، ئاخۆ ئەو بەڵێنیانە تەنیا پڕوپاگەندە بوون یان خەرێكە جێبەجێدەكرێ؟
حوسێن باقرزادە: بەڵگەكان باس لەوە دەكەن كە رۆحانی لە هەوڵی ئەوەدابووە كە دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران باشتر بكات، بەڵام ئەو هیچكات نەیتوانیوە لەگەڵ ئەو كەسانە بە تایبەت عەلی خامنەیی كە دژبەری ئەو پرسەیە بكەوێتە ركابەریی و ئەو ئێستاش دەڵێكە پابەندی بەڵێنییەكانیەتی بەڵام كاتێك كە بەڵێنی دەدرێو دواتر دەخرێتە دواوەوە ئەوە هیچ بایەخێكی نامێنێ. بەهەر حاڵ ئەو هێزانەی كە دژایەتی دەكەن زۆر بەهێزن و لەلایەكی یكەوە رۆحانی هەموو تەمەنی خۆی لەو نیزامەدا تێپەڕ كردووە و هەمیشە روانینێكی ئەمنیەتی بە نیسبەت هێزە چالاكەكانی ناو كۆمەڵگەوە هەیە.
كوردپا: ماوەیەک لەمەوبەر ئێران بە بیانووی ئەوەی \"قەدەغە كردن ئاكامی پێچەوانەی هەیە\" كۆنوانسیۆنی قەدەغەكردنی هاوسەرگیری منداڵانی ژێر ١٨ ساڵی واژۆ نەكرد، ئاخۆ بەسەرنج دان بە چوونە سەری تەمەنی هاوسەرگیری و پێكهێنانی ژیانی \"سپی\"، دۆخی منداڵان بە تایبەت كچان بەرەو چ ئاقارێكدا دەڕوات؟
حوسێن باقر زادە: ئەو بیانویە زیاتر وەكوو گاڵتە و فشە دەچێت ئەگەر بە راستی بەرپرسانی حكوومەتی ئێران باوەڕیان وایە كە قەدەغە كران پێچەوانەكەی لێدەكەوێتەوە، نیزامەكەی خۆیان لەسەر بنەمای قەدەغەكردنی هاووڵاتیان لە ماف و ئازادییەكانیتن بنا نەدەكرد. لەهەر حاڵدا لەئێران فرۆشتنی منداڵ لەژێرناوی هاوسەرگیری رێگەپێدراوە و هەوڵی چالاكانی مافی منداڵان بۆ قەدەغەكردن و نەهێشتنی هاوسەرگیری هەتا ئێستا ئاكامێكی ئەوتۆی نەبووە ئەو حاڵەتە زیاتر دەگەرێتەوە بۆ دۆخی ئابووری و گۆڕانە فەرهەنگییەكان، بەڵام پشتیوانی نەكردنی یاسایەكی توكمە و دروست بوونی پێكهاتەی بنەماڵەكان و كەمتەر خەمیان لەو پێوەندییەدا ئاكامی نەرێنی بە دوای خۆیدا دەهێنێو لەو بارەیەوە هەم ئەو ژنانەی كە هاوسەرگیری سپی دەكەن و هەم منداڵانیش زەرەرمەند دەبن.
كوردپا: جیاوازی و خاڵە هاوبەشەكانی چالاكێكی سیاسیی و مافی مرۆڤ لە دۆخی ئێستای ئێراندا چیە؟
حوسێن باقرزادە: لەمەڕ خاڵە هاوبەشەكان دەتوانم بڵێم كە كە هەر دوو كیان دەتوانن رەخنە لەحكوومەت بگرن، بەڵام چالاكێكی سیاسیی ئامانجی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتە و چالاكێكی مافی مرۆڤ ئامانجەكەی زیاتر گوڕێنی هەڵسوكەوتی حكوومەتە و پشتیوانی لە رەوتێكی تایبەت ناكات. لەراستیدا چالاكێكی مافی مرۆڤ نابێتێكەڵ بە كاری سیاسیی بكرێو ئەگەر تێكەڵ بكرێجێگە و پێگەی خۆی لەدەست دەدات.
كوردپا: لانی كەم لە یەك دەیەی رابردوودا گوتاری مافی مرۆڤی لەئێران بۆتە خەتێكی فكری تایبەت، بەڵام پێشێڵكاریەیكان وەكوو پێشوو بەردەوامە، پێناسەی ئێمە لەگەڵ كێشە بەرەوڕوویە و یان نەقوستانەكان لەلایەن دەسەڵاتەوەیە؟
حوسێن باقرزادە: رەوتی پێشێڵكردنی بەئاشكرای مافی مرۆڤ بەم هۆكارە بەردەوامی هەیە كە هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران پەیوەست بە گوتاری مافی مرۆڤ نەبوون و تەنانەت بە دژیشی راوەستاونەتەوە، دیارە حكوومەت لە هەوڵی ئەوەدایە كە حاشا لە پێشێڵكارییەكان بكات و راپۆرتە ناوەندە مافی مرۆڤیەكان بە ناراست و سیاسیی لەقەڵەم دەدات. ئەگەری ئەوە هەیە پێناسەی ئێمە لەسەر مافی مرۆڤ لەگەڵ كێشە بەرەوڕو بێت بەڵام ناوەندە جیهانییە مافی مرۆڤیەكان زۆر بە وردی خەریكن لەسەر ئەو مەسەلەیە كار دەكەن.
كوردپا: ئێوە هەتا چەندە باوەڕەتان بەو قسەیە هەیە كە پرسی پێشێڵكردنی مافی كەمینەكان لەئێران بەتایبەت كوردەكان لەگەڵ جۆرێك لە كەمتەرخەمی و سیاسیكاری بەرەوڕوو بۆتەوە و گوتاری ناوەندتەوەری دزەی كردۆتە نێو مافی مرۆڤەكانەوە؟
حوسێن باقرزادە: بەداخەوە ئەو جۆرە كەمتەرخەمییە نەتەنیا سەبارەت بە كەمیتە نەتەوەكان بەتایبەت كوردەكان بوونی هەیە بەڵكوو گرووپەكانی دیكەی ناو كۆمەڵگەشی گرتۆتەوە. دەبێمرۆڤەكانبە بێلەبەر چاو گرتنی بیروبراوی سیاسیی و مەزهەبی، مافی وەكوو یەكێیان هەبێو هیچ كام لە تایبەتمەندییە تاكەكەسیەكان نابێرێگر بێت لە چالاكانی مافی مرۆڤ كە پشتیوانی لێبكەن و پێویستە ئەو كەسانەی كە لەكۆمەڵگەدا ڕایەكی جیاواز لەئێمەیان هەیە پشتیوانیان لێبكرێو تەنبا بە كرانەوەی روانین و گشتگیر بۆ پرسی مافی مرۆڤە كە ئێمە دەتوانین بگەینە گوتارێكی هاوبەش و بوار بۆ خەباتێكی یەكگرتووانە بە مەبەستی وەدیهێنانی ئەم بایەخانە خۆش بكەین.
ئا: غ. لهۆن