جەلیلی: ئاشكرا كردنی بەڵگەكانمان لەسەر ئەمریكا ئەو وڵاتە نابوود دەكات
20:31 - 12 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ حكوومەتی ئێران لە رۆژی 13ی خەزەڵوەردا هێندێبەڵگە بڵاو دەكاتەوە كە وڵاتی ئەمریكا بەرەو نابوودی دەبات.
هەواڵدەریی فارس لە زاری سەعید جەلیلی لێپرسراوی شۆرای ئەمنیەتی میللیەوە بڵاوی كردەوە، لە رۆژی 13ی خەزەڵوەردا هێندێبەڵگە لە پێوەندیی كردەوە تیرۆریستیەكانی ئەمریكا بڵاو دەكەینەوە كەلە ئەنجامدا ئەو وڵاتە بەرەو هەڵدێڕ و نەمان دەبات.
چەند رۆژ لەمەوبەریش ئایەتۆڵڵا خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، دەوڵەتەكەی نزیك بە 100 بەڵگە و دیكیۆمێنت لەمەڕ دەست تێدا بوونی حكوومەتی باراك ئۆباما لە تیرۆر و تەقاندنەوە لەناو ئێران و وڵاتانی دیكەدا دەخەینە روو.
بە وتەی خامنەیی، بە خستنە رووی ئەو بەڵگانە ئابڕووی سیاسیی ئەمریكا لە سەرانسەری جیهاندا دەچێت.
لەلایەكی دیكەوە حەسەن ئیبراهیمی جێگری كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسیی دەرەوە لە مەجلیس، ئاشكرای كردووە، بە بڵاو كردنەوە ئەو بەڵگانە ئەمریكا نابوود دەبێت.
شارەزایانی سیاسی ئەو هەڵوێستەی ئێران بە دژكردەوەیەك بە ئیدیعاكانی ئەمریكا لەمەڕ تاوانبار كردنی ئەو حكوومەتە بە دەست تێدا بوونی لە تەرحی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان وەسف دەكەن.
هەر هەمان سەرچاوە بڵاوی كردۆتەوە، سەعید جەلیلی لە رۆژی 13ی خەزەڵوەردا (رۆژی داگیركرانی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران) لەلایەن خوێندكارانی پەیڕەوی رێبازی ئیمام خومەینی وە، ئەو بەڵگانە ئاشكرا دەكات.