جێگری ناجا ماهوارەی بە هەڕەشە و مەترسی لەقەڵەم دا
14:00 - 29 جۆزەردان 2712
كوردپا: جێگری فەرماندەی ناجا بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی وێرای بە مەترسی لەقەڵەم دانی ماهوارە وتی: هاووڵاتییانی ئێرانی بە شێوەی گونجاو و باش كەڵك لە ماهوارە وەرناگرن.
بەهمەن كارگر وتیشی: \"دژبەرانی ئیسلام دیانهەوێ لە رێگای ماهوارە و ئینتێرنێتەوە كاتی بنەماڵە ئێرانییەكان پڕ بكەنەوە و فەرهەنگی رۆژئاوا زاڵ بكەن\".
پێشتریش رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش ماهوارەی بە چەكی شیمیایی و شەڕی نەرم وەسف كردبوو.
ماوە بە ماوە هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی \"گەڵاڵەی كۆكردنەوەی ماهوارە\" كە لەلایەن مەجلیسی شۆرالی ئیسلامیی ئێرانەوە پەسند كراوە دەست دەداتە كۆ كردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان و زۆر جاریش بەبێ مۆڵەتی قەزایی دەچنە ماڵی هاووڵاتییان ك كەلوپەلی دەزگا ماهواەرییەكانیان زەوت دەكەن.
ئەم گەڵاڵەیە هەرچەند لە هەموو ناوچە و شارەكانی ئێران بەڕێوە دەچێ، بەڵام بەربڵاویی ئەم گەڵاڵەیە و جۆری هەڵسوكەوتی هێزە ئینتزامییەكان لەگەڵ هاووڵاتییان لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران جێگای تێڕامان و پرسیارە.