تەقینەوەی مین هاووڵاتییەکی کرماشانی کردە قوربانی
13:54 - 2 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە بەیانی رۆژی رابردوو هاوولاتییەک بەناوی \" مەهدی کەبوودی\" خەلکی شاری کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپی لەدەست داوە.
هەواڵنێری کوردپا راشیگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شیرکەتی \"راه کوه غرب\" فەرمانبەر بووە و لەکاتی هەڵگرتنەوەی مین لە یەکێک لە کێڵگە مینەکاندا، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی راستەی بەرەو خوار پەڕیوە.
بەپێی ئامارێک کە لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا تۆمار کراوە، لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە هەتا ئێستا (لە دوومانگی رابردوودا) ١١ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران کوژراو و بریندار بوون کە لە کۆی ٩ کەسیان بریندار و هەروەها ٢ کەسیشیان دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
ماوەیەک پێش ئێستا سەرچاوە ناوچەییەکانی ئوستانی ئیلام بڵاویان کردەوە، لە ساڵی ١٣٨٤ـەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، بە گشتی ٨١٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، مێهران و دێهلوران بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق بریندار و کەمئەندام بوون.