تەقینەوەی مین لە شاری مێهران کوژرانی هاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە

10:55 - 25 رێبەندان 2720

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "نادر براریان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "کەل کەلـ"ـی ئاسماوەی چرداول، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە شاری مێهران گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە لە ناوچەی "میمک (پایگای هەڵاڵەی باکوور)" سەر بە شاری مێهران تووشی ئەو ڕووداوه ببوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سامان ڕەزایی" لە نزیک گوندی "ملەدزگە"ی شاری سەرپێڵ‌زەهاو، بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.