تەرمی دوو ژنی كورد لە پاركێكی مەهاباد دۆزرایەوە
16:08 - 10 جۆزەردان 2712
كوردپا: رێكەوتی 9ی جۆزەردان لە پاركی \"مەحموودكان\"ی شاری مەهاباد تەرمی دوو ژن بە كوژراوی دۆزراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 9ی جۆزەردان لەناو پاركی مەحموودكان لە شاری مەهاباد تەرمی دوو ژن بە كوژراوی دۆزراونەتەوە و لەلایەن خەڵكەوە براونەتە ساردخانەی نەخۆشخانەی مەهاباد.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كوژرانی ئەو دوو ژنە كوردە گوماناوییە و هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆكاری كوژران و بكوژانیان هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی دانیشتوانی شاری مەهاباد كوژرانی ئەو دوو ژنە لە مەهاباد پاش رووداوی رفاندنی كچانی قوتابی لە شاری بۆكان و كوژرانی گوماناویی سومەیە لەو شارە كەلە كۆتاییەكانی مانگی خاكەلێوە روویان دا، بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوكییەك لەناو بنەماڵەكان و كوشتنی گوماناویی هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان رووی لە زیاد بوون كردووە.
لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا 7 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە شێوەی گوماناوی كوژراون.
كۆمەڵناسان و چالاكانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان، جیا لە بەرەنجامە سیاسی و بەڕێوەبەرییەكان، بێكاری، نەریتی بوونی كۆمەڵگا و زاڵ بوونی بیرۆكەی باوك سالاری و پەرەسەندنی دیارەدە كۆمەڵایەتییە جۆاروجۆرەكان لە هۆكارەكانی زیادبوونی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان دێنە ئەژمار.