تەبلیغاتی دژە ئەمریکایی/ سەربازی ئەمریکایی لە نێو سەربازانی یەزید+وێنە

20:29 - 10 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: فەرماندەری بەسیجی شارەوانیی تاران سەرلەنوێ بڕیاری هەڵواسینی پوستێری بە ناوەرۆکی \"دژە ئەکریکاییەوە\" لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارەدا دەرکرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەوانیی تاران لە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوویەوە دەستی بە هەڵواسینی پوستێر و بنێری دژە ئەمریکایی لە شەقامەکانی ئەو شارەدا کردووە.

ئەو سێ پوستێرە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی مانگی موحەرەم و نزیکبوونەوە لە ١٣ی خەزەڵوەر، ساڵڕۆژ داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەلایەن خوێندکارانی ناسراو بە \"پەیڕەوی رێبازی خومەینی\"یەوەیە.

رۆژنەمەی \"شهروند (هاووڵاتی)\"، بڵاوی کردۆتەوە؛ ئەو ئەو پوستێرانە تەنیا بە واژۆی موحسین پیرهادی فەرماندەری بەسیجی شارەوانیی تاران بڕیاری هەڵواسرانی دراوە، کە ساڵی رابردووش بڕیارێکی هاوشێوەی لە تاران دەرکردبوو.

ئەمە سێیەمین جارە کە پوستێری دژە ئەمریکایی لە تاران هەڵدەواسرێت.

پیرهادی رایگەیاندووە، ئەم پوستڕانە \"دەوڵەت تێدەگەیەنێت کە خەڵکی ئێران چۆن بیر دەکەنەوە\"، و ئەمەش نە تەنیا بە زیانی دەوڵەت تەواو نابێت، بەڵکوو لە بەرژەوەدیی دەوڵەتیشدایە.

ناوبراوە لە خستنەڕووی زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئاشکراکردنی ئایدیای کیشانەوەی ئەو پوستێرانە، خۆی بواردووە.

هەروەها هەڵواسینی ئەو پوستێرانە لەبەرەبەری دوایین خولی دانوستانە ناوکییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ٥+١دایە، کە رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.

پوستێری یەکەم سەربازێکی ئەمریکاییە، کە لە نێو سوپای یەزید-دایەو پوستێری دووەمیش کۆشکی سپی ئەمریکا لە تەنیشت چەند رەشماڵێک بە رەنگی سووردایە، کە بە رەشماڵی \"شیمر\" ناسێندراوەو پوستێری سێیەمیش لاقی سەربازێکی ئەمریکایی لە نێو سوپای شیمر و یەزید.

مانگی رەشەمەی ساڵی رابردووش پوستێری دژە رۆژئاوایی لە شەقامەکانی تاران هەوڵواسرابوون، کە لەو کاتەدا کاترین ئاشتۆن لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لەگەڵ سەدام حوسێن کەسی یەکەمی حیزبی بەعسی عێراق، بەراورد کرابوو.
\"22962.jpg\"

\"22961.jpg\"

\"22960.jpg\"