تێلگرام ئیدعای بەرپرسانی ئێرانی ڕەت کردەوە

12:13 - 26 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: دوای ئەوەیکە وەزیری پێوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە؛ تێلگرام لەسەر داوای ئێمە کاناڵەکانی دژبەری ئێران دادەخات، بەرپرسی ئەو شیرکەتە ئەو وتەیەی بە توندی ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، دامەزرێنەری تێلگرام ئیدعای وەزیری پێوەندییەکانی ئێرانی نیسبەت بە داخستنی هەندێک کاناڵ، لەسەر دوای ئێران ڕەت کردەوە و گوتی کە ئەو کاناڵانە ئەگەری زۆری لە ئارا دایە \"هەک\" کرا بن.

\"مەحموود واعزی\" وەزیری پێوەندی و فەنناوەریی زانیارییەکانی ئێران، رۆژی چوارشەممەڕێکەوتی ٢٣یبەفرانباری ١٣٩٤یهەتاوی،ڕایگەیاندبوو شیرکەتی تێلگرام ڕایگەیاندووە، هەر کاناڵێكی سەر تێلگرام، وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران داوای بکات، دایدەخات.

داوی قسەی ئەو وەزیرەی پێوەندییەکانی ئێران، بەرپرسی تێلگرام بە توندی ئەو ئیدعایە وەدرۆ هێناوەوە و گوتی ئەو قسەیە ڕاست نییە.

واعزی لە قسەکانیدا گوتبووی کە تا ئێستا چەندین کاناڵی دژبەری ئێران لەسەر داواکاریی وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران لە تێلگرامدا ڵابردراون.

بەرپرسانی ئێران بەکارهێنەرانی تۆڕێ کۆمەڵایەتی تێلگرام ١٣ هەتا ٢٠ میلیۆن کەس بەراورد دەکەن و پرسی فیلتێرکردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە تاوتوێ کراوە.

بەرپرسانی ئێران لە کاتێکدا باس لە فیلتێرکردنی ئەو کاناڵە دەکەن کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسەکانی باڵای ئێران و دەفتەری خامنەییش کەڵک لەو توڕە کۆمەڵایەتییە وەردەگرن.

پێشتریش، ڕێکەوتی یه‌كی به‌فرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕۆژنامەی شەهروەندیئێران، له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردەوە كه؛‌به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام بۆ هه‌ناردنی هه‌ندێک له‌په‌یامه‌كان كه‌\"وا دێته‌پێش چاو تێیاندا وشه‌گه‌ل یان واتاگه‌لی شموولی فیلتێرینگ\"ی تێدایه‌، \"له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن و ناتوانن په‌یامه‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن بۆ كه‌سانی دیكه،‌یان خود له‌گرووپه‌كاندا هاوبه‌شی بكه‌ن\".