توانایی رەخساندنی هەلی كار لە ئێران وەڵامدەری ویستی دەرچوانی زانكۆ نیە
13:02 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەندامێكی كۆمیسیۆنی پەروەردە و لێكۆڵینەوە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، رێژەی بێكاری دەرچوانی زانكۆ جیگای نیگەرانییە.
فەرهاد بەشیری وتی: لە حاڵی حازردا زیاتر لە نیوەی دەرچوانی زانكۆ نەیانتوانیوە كاری پێویست و شیاوی بوارەكەی خۆیان بدۆزنەوە.
بەشیری بە هەواڵدەریی \"میهر\"ی راگەیاندووە، توانایی رەخساندنی هەلی كار لە كۆمەڵگای ئێراندا وڵامدەری ویست و داخوازییەكانی دەرچوانی زانكۆ نیە و پێویستە لێپرسراوان لەو پێوەندییەدا كەمتەرخەمی نیشان نەدەن.
ئەو ئەندامەی مەجلیس وتیشی، دەبێزانكۆكان بەپێی ئەو كارانەی كەلە كۆمەڵگادا هەیە خوێندكاران پەروەردە و بار بهێنن.
پێشتریش وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندبوو، رێژەی دەرچوانی زانستگاكان ١٠ بەرابەری خاوەن بڕوانامەكانی دیپلۆمن.
بەپێی هێندێسەرچاوە، لە ساڵی ١٣٨٠وە هەتا ئیستا ئاماری بێكاری دەرچوانی زانكۆ بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
لە ساڵی 1380 ئاماری بێكارانی دەرچوانی زانكۆ لە سەدا 3/10 بوو و لە حاڵی حازردا 7/20ـە.