ترسی قوەی قەزاییە لە مانگرتنی کرێکارانی پتروشیمی

21:08 - 12 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: دادگوستەری گشتی پارێزگای خوزستان لە بەیاننامەیەک دا نارەزایەتی کرێکارانی شێرکەتی پێتروشیمی خومەینی قەدەخە کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شێرکەتی پێتروشیمی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە نارەزایەتی دەربڕینی کرێکاران پێجەوانەی یاسا و رێسای ئەو شێرکەتەیە و هەر جۆرە نارەزایەتی دەربڕینێک لەگەڵ هەڵسوکەوتی قەزایی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بڕیارنامەدا هاتوو، ئەو کرێکارانەی لە سەر ماف و داواکارییەکانیان نارەزازین دەتوانی بە پێشکەش کردنی نووسراوە بە دواچوون بۆ داواکارییەکەی بکەین، بەڵام لەم رێکەوتە بە دواوە هەر مانگرتن ونارەزایەتی دەربڕینێکی نایاسای کە ببێتە هۆی دروستکردنی تێکدانی سەقامگیری شێرکەتەکانم لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

راستەیەکەی ئەوەیە کە وێڕای قەدەخەکردنی هەر جۆرە مانگرتن و کۆبوونەوە ، پێکهینانی رێکخراوی دەسکردی کرێکاری، وێرای سەرکوتکردنی هەمەلایەنەی رێکخراوە نارازییەکان و مێژووی جینایەتکارانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر کرێکاران، نەیتوانیوە کرێکاران بێدەنگ و ملکەچ بکات. نارەزایەتی کرێکاران راستییەکی حاشاهەڵنەگری کۆمەڵگایە لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێوکرێکاراندا پەرەی سەندووە.

یەکگرتوویەی کرێکاران دەتوانێت هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران پووچەڵ بکاتەوە و حکوومەت ناچار بە پاشەکشە لەو بڕیانامەیە بکات.