تاران/شوێنی نوێژكردنی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە قوفل و زەنجیر كرا
14:42 - 28 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: شارەوانی تاران، تەنیا شوێنی نوێژكردنی هاووڵاتییانی سوننە مەزهەبی لە پێتەخت، داخست.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەئموورانی شارەوانیی گەڕەكی \"پوونەكی تاران\" لە هەوڵێكی چاوەڕوانەكراودا تەنیا شوێنی بەڕێوەبردنی نوێژی جەماعەتی سونییەكانیان داخست.
ئەو هەوڵەی شارەوانی لەحاڵێكدایە، كە حەفتەیەك لەمەوبەریش پۆلیسی تاران لە رێكەوتی ١٩ بەفرانبار( حەفتەی وەحدەت) رێگرییان لە بەڕێوەچوونی نوێژی جەماعەتی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە كردبوو.
یەكێك لە شایەتحاڵان بە كەمپەینی بەلووچی وتبوو، داخستنی ئەو شوێنە بە حوزووری جێگر و مەئموورانی شارەوانییەوە ئەنجام دراوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، مەولەوی عەبیدوڵڵا مووسازادە پێش نوێژی ئەو شوێنەی كە خەڵكی سوننی لێی كۆدەبوونەوە، سووكایەتی پێكراوە و تەلەفوون و كەلوپەلی لێزەوتكراوە.
سوننەكانی ئێران هەتا ئێستا ئیزنی دروست كردنی مزگەوتیان لەتاران پێنەدراوە، بۆ بەڕێوەبردنی نوێژی جەماعەتیش لە ماڵەكان كەڵك وەردەگرن.
ماوەیەك لەمەوبەر جەلیل بەهرامی نیا، نوێنەری رەوتی ئیسلامی \" جەماعەتی دەعوەتی و ئیسڵاح\" لە ئوستانی كرماشان لەوتووێژیكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا باسی لەوە كردبوو، ئەو كەسانەی كە پەیڕەوی مەزهەبی سوننەن و نیشتەجێی تارانن، ویستی سەرەكیان دروستكردنی مزگەوتە كە بتوانن بە ئازادانە نوێژی جەماعەتی تێدا بەڕێوە ببەن.