بە لەسێدارەدانی ١٦ کەس، وەڵامی تێکهەڵچوونەکەی زاهیدان درایەوە + ناسنامەی لەسێدارە دراوان
16:22 - 4 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوان و گروپی جەیشولعەدل لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ١٦ ئەندامی ئەو گروپەی لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە دا.
دادستانی گشتیی ئوستانی سیستان و بەلووچستان بە ماڵپەڕی \"ئەفکار نیووز\" راگەیاندووە، \"سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی٤ی خەزەڵوەر بە مەبەستی وەڵام دانەوە بە تێکهەڵچوونەکەی شەوی رابردوو لە خاڵی سنووریی سەراوان، ١٦ ئەندامی گرووپی \"جەیشولعەدل\"مان لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە دا\".
محەممەد مەرزییە دادستانی گشتیی زاهیدان باسی لەوەش کردووە، \" لەسێدارەدانی ئەم ١٦ کەسە تەنیا وەڵامێکی بچووک بووە کە لەلایەن ئێمەوە بە گرووپی جەیشولعەدل دراوەتەوە\".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە؛ \" کۆمەڵێک لە ئەندامانی گرووپی جەیشولعەدل کە پێشتر دەستبەسەر کراون، بە زووترین کات دادگاییان دەکەین و حوکمیان بۆ دەبڕینەوە\".
شەوی رابردوو لە خاڵی سنووریی سەراوان لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان، ١٨ چەکداری هەنگی مەرزیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ گرووپی جەیشولعەدل کوژراون و ٥ کەسیش بریندار کراون، هاوکات ٤ کەسیش لە هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوان لەلایەن ئەو گروپەوە بە دیل گیراون.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران، ئەو تێکهەڵچوونە لەگەڵ گرووپی \"جەیشولعەدل\" هاتووەتە ئاراوە.
گرووپی جەیشولعەدل بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە هاووڵاتییانی سوننی مەزهەبی ئوستانی \"سیستان و بەلووچستان\" دامەزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە گرووپی جەیشولعەدل بەرپرسایەرەتیی خۆی لەو هێرشەی شەوی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوانی سیاستان و بەلووچستان رانگەیاندووە.
ماڵپەڕی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بنەماڵەی هاووڵاتییانی لەسێدارە دراو لەبەر دەم زیندانی ناوەندیی زاهیدان کۆبوونەتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوو کەس لەو کەسە لە سێدارە دراوانە بەناوەکانی مێهروڵڵا ریگی و عەبدولوەهاب ریگی تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵدا بووە.
ناسنامەی کەسانی دیکەی لەسێدارە دراو لە زیندانی زاهیدان \"حەبیبوڵلا ریگی تەمەن ٣٢ ساڵ، جیهند ریگی ٢٥ ساڵ، عەبدولمالک میر بەلووچ زێهی تەمەن ٢٩ ساڵ، حامید وەکالەت تەمەن ٣٢ ساڵ، عەبدولغەنی گنگووزەیی ریگی تەمەن ٢٦ ساڵ، ناسر مەلازێهی تەمەن ٢٦ ساڵ، شێرئەحمەد حوسێن زێهی تەمەن ٢٨ ساڵ، ئەیووب بەهرام زێهی تەمەن ٢٨ ساڵ، حەمید شەبەخشتەمەن ٢٠ ساڵ و عەبدولخالق جەفادار شاهۆ زێهی تەمەن ٢٤ ساڵ\" راگەیەندراوە.