بە بۆنەی 19ی بانەمەر خوێندكارانی كورد بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە
15:15 - 16 بانەمەڕ 2712
كوردپا: خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە سەرجەم خەڵكی هەر چوار بەشی كوردستان كرد كەلە رۆژی 19ی بانەمەڕدا رێز لە ئیرادە و ویستی مافخوازیی نەتەوەی كورد بگرن و لە هەمبەر لە سێدارەدانی فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هوولی ، فەرهاد وەكێڵی، مەهدی ئیسلامیان و عەلی حەیدەریان كلە رۆژی 19ی بانەمەڕی ساڵی 1389ی هەتاوی، بێدەنگ نەبن.
نوسخەیەك لە بەیاننامەی خوێندكارانی كوردستانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
دەقی بەیاننامەكە:
خەڵكی بە شەرەفی كوردستان، بیر ڕای گشتی و رێكخراوە مەدەنی و سیاسیەكانی كوردستان و ئێران، وەك هەمووان ئاگادارین 19ی گوڵانی 1389ی هەتاوی وەبیرهێنەرەوەی دڕندەیی و دیكتاتۆریەتی كۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە مرۆڤ و مێژووی مرۆڤایەتی و بەتایبەت خەڵكی كوردستانە، ئەمڕۆ دوای تێپەڕ بوونی 2ساڵ لە سێدارەدانی فەرزاد كەمانگەر و 4 هاوڕێی دیكەی بە ناوەكانی شیرین عەلەم هوولی ، فەرهاد وەكێڵی، مەهدی ئیسلامیان و عەلی حەیدەریان، هەنووكەش ئەو كارەساتە دڵتەزێنە و ئەو زامە لەسەر هزر و جەستەی دانیشتوانی كوردستان و ئێران ماوە، با خەڵكی كوردستانی بندەستی ئێران ئەوە باش بزانن كە مێژووی مرۆڤایەتی و خەباتی ئازادیخوازانە ئەو كارەساتە قەد لەبیر ناكات.
19ی گوڵان درێژەی پرۆسەی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی بۆ سەركوت، چەوسانەوە و ئیعدامی رۆڵەكانی یەكسانی و ئازادیخواز بوو، پڕۆسەیەك بە درێژایی بە دەسەڵات گەیشتنی كۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1357وە هەتا ئەمڕۆ بەردەوام بووە، بە كوشتاری ساڵەكانی 57 و 58، ئیعدامە بەربڵاوەكانی جیابیرانی ئەم رێژیمە لە ساڵی 1367، خولقاندنی گۆڕستانی خاوەران وەك بەڵگەیەكی مێژوویی كوشتنی بەكۆمەڵی ئینسانە بەرابەری و ئازادیخوازەكان و 19ی گوڵان وەك كارەسات هەستی پێكراوە و خۆی دەرخستووە و ئەوەشی بە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئێران و جیهان سەلماندووە كە ئەم رێژیمە لەگەڵ هیچ گۆڕانكارییەك و دانی مافی گەلانی ئێران و بەتایبەتی گەلی كورد ناتەبایە و تا ئەو جێگایە دەستی بگات پێشێلكەری ئەو ئامانجانە و ئەو هەوڵانەیە كە دەیانەوێت دژایەتی بكەن و بیانەوێت دەسەڵاتێكی شایانی خۆیان هەڵبژێرن، ئەم دەسەڵاتە تۆتالیتێرە ئەوەشی سەلماندووە كە گوێ بیستی داخوازییەكانی خەڵكی نیە و رەتكەرەوەی پێشمەرج، قسە و پلانی وڵاتانی نێونەتەوەییەو بە ڕێكخراوە جیهانیەكانی مافی مرۆڤ بێڕێزی دەكات و خۆی بە دەسەڵاتێكی زلهێز دەزانێ، كاەرساتی 19ی گوڵان ئەوەی بەرچاو خست، راستە كە دوا بەدوای ئەو هەموو هەوڵ و هاوارەی كۆماڵانی خەڵك و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ پێشگرتن لە سێدارەدانی ئەم هەڤاڵانەنەیتوانی پێش لەم كارەساتە بگرێت، بەڵام وەك خاڵێكی رەش بە نێوچاوانی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە و مێژووی مرۆڤایەتی قەت لەبیری ناكات .
خەڵكی هەمیشە لە مەیدانی كوردستان، ئەگەر بمانەوێت تیشك بخەینە سەر هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ دژایەتی كردنی ئازادی و ئازادیخوازان بە درێژایەتی مێژووی سەر كارهاتنی، لاپەڕە بەخۆوە دەگرێت. بەڵام 19ی گوڵان بۆ هەر مرۆڤ دۆستێك دەتوانێت ببێت بەو باوەڕەی كە كۆماری ئیسلامی دژ بە مرۆڤ و مافەكانیە.
ئێمە خوێندكارانی رۆژهەڵاتی وڵاتەكەمان كوردستان، وێڕای مەحكووم كردنی كارەساتی 19ی گوڵانی ساڵی 1389ی هەتاوی روو لە خەڵكی كوردستان، مامۆستایان و خوێندكارانی بە هەڵوێستی كوردستان دەكەین و داواكارین لەو رۆژەدا بە بەشداری نەكردنیان لە كلاسی دەرس و مەدرەسە و زانكۆكان بەتەواوی جیهان بەتایبەت بە كۆمای سێدارەی ئیسلامی بسەلمێنین كە مرۆڤ شیاوی رێزگرتن و ژیانێكی ئینسانی و ئازادە، نەك لە سێدارە بدرێت. ئێمە خوێندكاران وەك ئەركێكی نەتەوەیی و ئینسانیی خۆمان داوا لە خەڵكی چوارپارچەی كوردستان دەكەین بەپیری ئەم بانگەوازەوە بێن و ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن و هەوڵی بۆ بدەین:
ـ ناساندنی رۆژی 19ی گوڵان وەك رۆژی مامۆستا لە رۆژمێری كوردستان
ـ ئامادە نەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی كوردستان لەسەر كلاسی دەرس وەك ناڕەزایەتی بەم ئیعدامە
ـ ناساندنی مامۆستا فەرزاد كەمانگەر وەك هێمای مامۆستای بەرخودان و لەخۆبردوویی
ـ كوژاندنەوەی گڵۆپی ماڵان لە شەوی 19ی گوڵان كاتژمێر 10 بۆ ماوەی 5 خولەك
ـ داوای پشتیوانی نێونەتەوەیی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی ئەم رۆژە وەك رۆژی مامۆستا
ـ پەیوەندی گرتن بە یەكەوە و كەڵك وەرگرتن لە sms و internet بۆ لەبیر نەكردنی ئەم كارەساتە و جێبەجێ بوونی خاڵەكانی سەرەوە