بەیانییەی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس
15:23 - 16 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا داوای لەحكوومەتی ئێران كردووە پەیوەست بە كۆنوانسیۆنی هەڵاوادرن بەدژی ژنان ببێت.
لەبەشێكی ئەو بەیانییەدا هاتووە، دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی هەڵاواردن و نایەكسانییەكانی لەرێگەی یاسایی، مەزهەبی و شەرعییەوە پەرە و پشتڕاست كردۆتەوە و بۆ لابردنیشیان هەنگاوی جیدی هەڵناگرێ.
بەیاننامەکە لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا کراوەتە کوردی، کە دەقەكەی بەم چەشنەیە:
ئێران پەیوەست بە كۆنوانسیۆنی لەناو بردنی سەرجەم رێگاكانی هەڵاواردن بە دژی ژنان بێت
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن و رۆژی نێودەوڵەتی بۆ مافی ژنان و ئاشتی بە سەرجەم ژنان لە سەرانسەری جیهاندا پیرۆز بایی دەكات و وێڕای بەرز نرخاندنی ئەو رۆژە و پشتیوانی لە خەباتی ژنان و چالاكی ناوەند و كۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی بە دوادا چوون بە مافەكانیان، نیگەرانی خۆی بە نیسبەت بە پێشێڵكردن و هەڵاواردنی مافی ژنان و نایەكسانییە رەگەزییەكان لەئێران و هێندی وڵاتی ناوچەدا دەردەبڕێ.
بەداخەوە سەرەڕای بوونی بەڵگە و رێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ یەكسانی نێوان ژن و پیاو، وەكوو دوو مرۆڤ بە مەبەستی كەڵک وەرگرتنیان لە مافە مەدەنی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگییەكان و هەروەها پێداگری ئەو ناوەندانە لەپێوەندیی لابردنی هەڵاواردن و یاساكانی پێوەندیدار بەو رێكار و پێدانی ئازادی سیاسی، ئێمە دەبینین كە هەتا ئێستاش نەتەنیا ئەو نایەكسانیانە هەنگاوی جیدییان بۆ هەڵنەگیراوە و جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ژن و پیاودا لەشوێنی كار و ئیدارەكان و تەنانەت لە ماڵەوەشدا هەیە، بەڵكوو دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی هەڵاواردن و نایەكسانییەكانی كە سەرچاوەی توندوتیژی لەناو بنەماڵە و كۆمەڵگەدا دێنە ئەژمار، لەرێگای یاسایی و مەزهەبییەوە پشتڕاست و تەئید كردۆتەوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بەردەوامیی نایەكسانییە رەگەزییەكان لەئێران و وڵاتانی دیكە بە پاساو هەڵگر نازانێو بە پێشێڵكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ لەقەڵەمیان ئەدات و وێڕای بانگەشە بۆ پابەندبوونی دەوڵەتەكان بە مافەانی مرۆڤ، لە وەها رۆژێكیشدا داوا لەدەوڵەتی ئێران دەكات كە هەر چی خێراتر یاسا هەڵاواردنەكانی بەبێمەرج رابگرێو رێز لە كۆنسیۆنەانی جیهانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بگرێت.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
تاران، ١٦ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی