بەیاننامە/ داکۆکیی رێکخراوە مەدەنییەکان لە کوردانی سووریە
15:03 - 3 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سێ رێکخراوی مەدەنیی دادکۆکیکاری مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش پشتیوانیی خۆیان لە هاووڵاتییانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
لە بەشێک لەو بەیانییەدا داوا کراوە کە گروپە تیرۆریستییەکانی سەربە رێکخراوی ئەلقاعیدەش هاوشێوەی حیزبوڵلای \"لوبنان\" بخرێتە ریزی گروپە تیرۆریستییەکانەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
هەر وەک لە میدیاکاندا بڵاوبوویەوە، لەم چەند رۆژەی دواییدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لە نێوان حیزبە کوردییەکان و گرووپە ئیسلامییەکانی سەربە رێکخراوی ئەلقاعیدە هاتۆتە ئاراوەو هۆکاری ئەو تێکهەڵچوونانەش کە گرووپە تیرۆریستییەکان بوون، زیانی گیانی و ماڵیی زۆری بە هاووڵاتییانی کوردی رۆژئاوای کوردستان گەیاندووە.
ئەوەش لە حاڵێک دایە کە رۆژئاوای کوردستان لە پرۆسەیەکی دێمۆکراتیکدا بەرەو ناوچەیەکی ئازاد و بە دوور لە خوێنڕیژی هەنگاو دەنێت، بەڵام گروپە توندئاژۆ ئیسلامییەکانی سەربە ئێران و تورکیە بە کەڵک وەرگرتن لە ترس و تۆقاندن دەیانهەوێ ئەو پرۆسە دێمۆکراتیکە لەبار ببەن و ئیدیۆلۆژیی چەقبەستووی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن.
هەر لەو پەیوەندییەدا بە شەڕ فرۆشی بە خەڵکی راپەڕیوی کورد لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریە و بە بارمتە گرتنی دەیان هاووڵاتیی، دەستدرێژی بۆسەر ژنان و هەڕەشەی سەربڕین، دۆخێکی ترس و توقاندنیان جێگیر کردووە.
ئێمە وەک ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وێڕای داکۆکی لە بڕیاری یەکیەتیی ئوروپا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵلای لوبنان لە ریزی گروپە تیرۆریستییەکان، داوا دەکەین کە گروپە توندئاژۆ ئیسلامییەکانی وەک گروپی \"ئەلنەسرە و هاوشێوەی ئەو گروپە تیرۆریستیانەی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە، بخرێنە رێزی گروپە تیرۆریستییەکانەوەو داوا لە دەوڵەتی تورکیە بکات کە گروپە توندئاژۆکان لە وڵاتەکەی دەر بکات و لەمە زیاتر لە کاروباری کوردستاندا دەستێوەردان نەکات، هەتا خەڵکی ئەو ناوچانە بتوانن بەشێوەی دێمۆکراتیک کە مافی سروشتیی هەموو تاکێکە، چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
رێکخراوی مامفی کرۆڤی کورد – ئوروپا
کەمپەینی دادکۆکی لە زیندانیانی سیاسی ومەدەنی
کوردوسایدواچ (چاک – کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کوردستان)
٢٠١٣-٠٧-٢٣