بەکارهێنانی سیگار و لێکەوتە زیانبارەکانی ماڵیی و گیانی
13:58 - 13 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: ئێران لە پلەبەندی دانانی باج و خەراج لەسەر هاوردەكردنی سیگاردا كەمترین ئاستی بۆ خۆی تۆمار كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ساڵانە ٤٥٠٠ ملیارد تمەن لە كاروباری سیگاردا سەرف دەكرێت، كە ٥٥%ی بە شێوەی قاچاغ بەرۆكی ماڵیی ئێران دەگرێتەوە.
ئێستاكە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەس لەئێران بەكارهێنەری سیگارن كە ئەو حەشیمەتە هەر ساڵێك ١٠ هەزار ملیارد پووڵ دەكەنە سووتماك.
بەوتەی جێگری تەندروستی دەوڵەتی روحانی، هەر ساڵە ٥٠ هەزار كەس بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە ئەنجامی بەكارهێنانی \"دوخانیات\"دا گیان لەدەست دەدەن.
بەلەبەرچاو گرتنی باج و خەراجی ١١%ی سیگار لە ئێران، چوونە سەری هەڵاوسانەكان كارتێكەرێكی ئەوتۆی لەسەر نرخی سیگار نەبووە بە چەشنێك كە ساڵانە سیگار ٢٠% هەرزانتر دەبێت.
باج و ماڵیاتی سیگار لە فەلەستین لە سەدا ٨٣، تونێس لەسەدا ٧٨، ئوردۆن لەسەردا ٧٧ و میسر لە سەدا ٧٣یە.
نرخی سیگاری ناوخۆیی ئێران ٦٠٠ تمەنە و باشترین جۆریشی ٢٢٠٠ تمەنە.
دەوڵەت دەیهەوێباجی سیگار هەتا ١٠% زیاد بكات و پێیوانوایە بەم گەڵاڵەیە بەكارهێنانی سیگار هەتا ٨% كەم دەبێتەوە.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەر باس لەوە كرا كە گەڵاڵەی دەوڵەت بۆ بوودجەی ساڵی ٩٤ لەلایەن مەجلیسەوە رەت كراوەتەوە و سەرچاوە ناوخۆیەكانی ئێران هۆكاری رەت كردنەوەی ئەو گەڵاڵەیەیان بۆ \" مافیای سیگار و لێكەوتە خراپەكانی\" گەڕاندبوویەوە.
ئەو هەوڵەی مەجلیس لەماتێكدا دێت كە رێكخراوی جیهانی بێهداشت ساڵە ٢٠١٤ بە ساڵی \" چوونە سەری ماڵیاتی سیگار\" لە قەڵەم دابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا كۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیسی ئیسلامیی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی زیاد كردنی ماڵیاتی رەت كردۆتەوە و بە ماڵپەڕی \" باشگاە خبرنگاران\"ی وتووە: ئەو باج و خەراجە تەنیا بۆ بازرگانان نیە و سەرجەم لایەنەكانی فرۆشیاری سیگار دەگرێتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو رەقمە پێشنیار كراوە بگاتە چوار هێندەی كە لە بەرنامەی بودجەدا هاتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی زانستی شێرپەنجەی ئێران، سیگاری بە هۆكارێكی گرینگی تووشبوون بە شێرپەنجە لەقەڵەم داوە.
شێرپەنجە لەئێران بە سێیەمین هۆكاری گیان لەدەستدان دێتە ئەژمار و ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لە خەڵكی ئێران بە هۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەست دەدەن و پێبینی ئەوە كراوە ئەو رێژەیە هەتا دوو دەیەی دیكە بگاتە دوو هیندەی ئێستا.
پسپۆڕێكی بواری تەندروستی باوەڕی وایە، ئەو كەسانەی تووشی خەمۆكی بوون هەتا رادەیەك بە كێشانی سیگار بە شێوەی كاتی ئارام و ئۆقرە دەگرن بەڵام بێخوبورە لەوەی كە ٢٠٠ جۆر مادەی ژەهراوی دەچێنە نێو لەشێانەوە.
لە حاڵی حازردا لە ١٢١ وڵاتی جیهاندا بەكارهێنانی سیگار رێژەی زۆر لە سەرێیە و ئێرانیش پلەی ٦٧ی بۆ بەكار هێنانی سیگار هەیە.