بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک لەسەر تاوانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران
15:19 - 23 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، کۆنفڕانسێکی تایبەت لە سەر تاوانکارییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێڕان دەرهەق بە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەرێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، بە بەشداری کۆمەڵێک چالاکی مافی مرۆڤی ئێـرانی و بیانی کۆنفڕانسێکی لە سەر فتوای جیهادی \"خومەینی\" بە دژی گەلی کورد، کوشتاری زیندانیانی سیاسی له‌ساڵی ١٣٦٧، تیرۆری دژبه‌رانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێڕان به‌تایبه‌ت ڕێبه‌رانی کورد له‌ڤییه‌ن و به‌رلین، بەڕێوە برد.
لە بەشێک لەو کۆنفڕانسەدا کارێن پارکێر و ژیانفرانکۆ فاتۆرینی، ئاماژەیان بە کوشتاری زیندانیانی سیاسی و ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەتایبەت لە ساڵی ١٣٦٧دا کرد و هاوکات فاتۆرینی رایگەیاند؛ حه‌سه‌ن رۆحانی که‌ئێستا سه‌رۆک کۆماری حکوومەتی ئێرانە، دەستی لەو کوشتارەدا هەبووە.
فاتۆرینی باسی لەوەش کرد، تێرۆری ناڕازییان و بێده‌نگی نیونه‌ته‌وه‌یی لەمەڕ ئەو تاوانەی بهبێدادی دژی مرۆڤایه‌تی ناوبرد و داوای لهکومیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد کە له دۆسییه‌ی ئهوکوشتارانهبکۆڵێتهوه.
دواتر \"شادی سەدر\" ئاماژه‌ی بهپێشلکارییهکانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی ژنانی زیندانی کرد و ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر ژنان و به‌تایبه‌تی کچان به‌ر له‌ئێعدام له‌لایه‌ن کار به‌ده‌ستانی زیندانهکانهوهبهفتوای شه‌رعیی رێبه‌رانی حکوومەتی ئیسلامی و چه‌کێکی سیاسی بۆ شکاندنی وره‌ی به‌رگری زیندانیانی سیاسی ژن لە قەڵەم دا.
ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، کە چەندین بەرپرسی پلە بەرزی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـران دەستیان له‌ئه‌شکه‌نجه‌و جینایه‌تی نێو زیندانه‌کان و ئێعدام کردنی ناڕازییاندا هەبووە.
دواتر \"دیان عه‌لایی\" ژنە چالاکی مافی مرۆڤ باسی بارودۆخی به‌هاییه‌کانی له‌ئێران کرد و وتی: لە ماوەی تەمەنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـراندا کوشتار، گرتن و زیندانی کردنی بەهاییەکان بە شێک لە سیاسەتی هەڵاواردن کارانی ئەو حکوومەتە بووە و هەتا ئێستاش ئەم رەوتە لە هەمبەر بەهاییەکاندا درێژەی هەیە\".
ئەو کۆنفڕانسە کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی خەمانان لە شاری ژنێڤ بەرێوە چوو، دوکتۆر \"کارن پارکر\" سه‌رۆکی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی، \"شادی سه‌در\" دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ ئێران،\" ژیانفرانکۆ فاتۆرینی\" له‌ریکخراوی بزووتنه‌وه‌ی دژی راسیزم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان و هەروەها \"دیان عه‌لایی\" نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌هاییه‌کان له‌رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کا، بەشدار بوون.