بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شاری بانە

16:52 - 21 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: خاوێنکردنەوەی سەیرانگا و شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکان لە لایەن چالاکانی ژینگەپارێزی و رێکخراو خەڵکییەکانەوە لە کوردستان درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشێک لە لاوانی خەڵکی شاری بانە لەگەڵ خەڵکی گوندی \"ساوان\" سەر بە بەخشی ناوەندی ئەو شارە چالاکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە بردووە و تێیدا دەورووبەری گوندەکەیان خاوێن کردووەتەوە.

ئەو چالاکییە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی خەرمانان لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی \"پاژین\"ی شاری بانە ئەنجام درابوو.

ژنان و منداڵانیش بە هەڵگرتنی نووسراوەی تایبەت پشتیوانی خۆیان لەو چالاکییە ژینگە پارێزییە دەربڕیبوو.

\"پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیان و ئەرکی ئەخلاقی‌یە\" دروشمی چالاکانی شاری بانە بوو.

گوندی ساوان و دەشتاییەکانی دەورووبەری بە یەکیک لە شوێنە دڵڕفێن و گەشتیارییەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.

\"28618.jpg\"

\"28617.jpg\"

\"28615.jpg\"