بەغدا/ لەتەقینەوەکانی شەوی رابردوودا ٤١ کەس کوژران + وێنـــە
17:28 - 30 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە زنجیرە تەقینەوەیەکدا لە شاری بەغدا، ٤١ هاووڵاتیی کوژران و ١٦٥ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی ئێــراق لەماوەی ٢١ رۆژی رابردوودا گەیشتە ٥٣٥ کەس.
هەواڵدەریی \"رۆیترز\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، سەرلە ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ لە ئەنجامی تەقینەوەی ١١ ماشێن بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکە شیعەنشینەکانی شاری بەغدا، ٢٠٦ هاووڵاتی کوژراون و بریندار بوون کە ٤١ کەسیان دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کەلە ئەنجامی تەقینەوەی ٢ بۆمبدا لە گەڕەکی شیعەنشینی \"ئەلکرادە\" ٦ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش بریندار بوون و تەقینەوەکانی دیکەش لە گەڕەکەکانی \"ئەلئەمین\"، ئەلحوسێنییە، ئەسەدر و ئەلمالکیە\"دا هاتوونەتە ئاراوە.
رێکخراوی \"ئەلقاعیدە\" بەفەرمی ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ گرت و هاوکات یەکێک لە نوێنەرانی وەزارەتی نێوخۆی وڵاتی ئێــراق رایگەیاند: \"گروپە تیرۆریستییەکان بۆ کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە کردەوەی تیرۆریستیی جۆراوجۆر کەڵک وەر دەگرن\".
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی \"ئاڵمان\" بڵاوی کردەوە، ماوەی چەندین مانگە شەرێکی خوێناوی لە نێوان گرووپە شیعە و سونی مەزهەبەکانی وڵاتی ئێراق لەسەر مەسەلەی دەسەڵات هاتۆتە ئاراوە.
هەروەها ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ٤ مانگی رابردوویان بە خوێناویترین قوۆناخ لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا لە قەڵەم داوە کە تەنیا لەماوەی ٢١ رۆژی رابردوودا ٥٣٥ کەس بوونەتە قوربانی.