بەشداریی دوو بەرهەمی هونەرمەندێکی سنەیی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا

16:19 - 6 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی \"سەفەر\" و \"بارانە رەنگییەكان\" لەدەرهێنەریی ماشەڵڵا محەممەدی، بەشدارییان لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"فێرفیلم\" لە وڵاتی كۆزۆڤۆ و فێستیڤاڵی \"مۆمیا\" لەوڵاتی بەرازیلدا كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و پشت بەستن بە لێدوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو فێستیڤاڵانە، فیلمی ئەنیمەیشێنی \"سەفەر\" لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كۆزۆڤۆ نمایش دەكرێت و ئەو فیلمە لەگەڵ بەرهەمی ئەنیمەیشێن‌سازەکانی ١٥ وڵاتی جیهان لەركەبەریدا دەبێت.

فیلمی\"بارانە رەنگییەكان\"یش لەدەرهێنانی ماشەڵڵا محەممەدی، لە ١١یەمین خولی فێستیڤاڵی ئەنیمەیشێنی مۆمیا لەوڵاتی برازیل نمایش دەكرێت.

ئەو فێستیڤاڵانە بڕیارە لەمانگی رەزبەردا بەڕێوە بچێت و بەرهەمە سەركەوتووەكان خەڵاتی باشتیرن فێلم و دەرهێنەریان پێ‌دەبەخشرێت.

ماشەڵڵا محەممەدی یەكێک لە دەرهێنەرە ناسراوەكانی بواری ئەنیمەیشێنە و بەرهەمەكانی لەفێستیڤاڵە جیهانییەكاندا بەشداری كردووە و توانیویانە خەڵات بەدەست بێنن.