بەزاندنی سنووری هەرێمی كوردستان، پێشێلكاری و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی خاكی وڵاتێكی دیكە
14:03 - 19 رەزبەر 2711
دیمانەی \"كوردپا\" لەگەڵ ئاسۆ ساڵح، رۆژنامەنووسی كوردستانی ئێران
كوردپا: كاك ئاسۆ هەروەك دەزانین دوو حەوتوو لەمەو پێش هێرێشێكی بەرین لە لایەن حكوومەتی ئێرانەوە بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گریلاكانی پەژاك دەستی پێكردووە هەرەوها لەو پێوەندییەدا هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ناوەندیی عیراق و هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە لە بەرامبەر ئەو هێرەشانەدا نەرم و مەحافزەكارانە بووە جەنابتان ئەو مەسەلەیە چوون لێك دەدەنەوە؟
ئاسۆ ساڵح: لە راستیدا ئەم هێرەشانە بێانوویەك بوو بەڵام ئەو كاردانەوەیەی كە لەلایەن كاربەدەستانی حكوومەتی عێراقەوە دراوە پێم وایە گونجاو نەبوو كە ئەویش چەند هۆكاری هەیە لە راستیدا ئەو كارەی كە كۆماری ئیسلامی كردی لە چوارچێوە حقووقی نێودەولەتیدا دەستدرێژی بووە و هێرشی لەم چەشنە دەبێ كاردانەوەی بەدواوە بێت، ئەگەر لە یەكساڵی رابردوودا چاو لە پێوەندیەكانی عێراق و ئێران بكەین رەنگە بەرپرسانی عێراقی بە جۆرێك ئاگاداری ئەو هێرشە بووبن چون لە یەك ساڵی رابردوودا پاش هاتنە سەركاری عەلی ئەكبەر سالحَی وەك وەزیری دەرەوەی ئێران ویستی هێندێ رێفورم لە وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا پێك بێنێ و هاوكاتیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هێندێ ئاڵوگۆڕی تێدا پێك بێنێ. لە یەك ساڵی رابرددودا پاش گرتنە دەستی دەسەڵات یەكەم كاری سەفەر بۆ عێراق بوو، پاش ئەو سەفەرەی ناوبراو، سەفەری كاربەدەستانی عێراقی بۆ ئێرانمان هەبوو، پاش ئەوەش سەردانی هەیئەتێكی ئێرانی بە سەرۆكایەتیی رەحیمی جێگری یەكەمی ئەحمەدی نەژاد بوو بۆ عێراق پاش ئەوەش عیراقیەكان سەردانی ئێرانیان كرد، واتە پاش ئەو دانیشتننانە و ئەو كارانەی كە دەوڵەتی عێراق لە بەرامبەر سازمانی موجاهیدینی خەلقدا كردی، دەتوانین بڵێین كەلە چوارچێوەی پیلانێكدا بوو ئەگەریش چاو لە مێژووی موجاهیدینی خەلق بكەین بۆ كاربەدەستانی ئێستای عێراق مێژوویەكی زۆر دڵچەسپ نییە و دەتوانین پەژاكیش وەك موجاهیدین بۆ سەر ئێران وەسف بكەین. ئەكرێ بڵێین ئەو هێرشانەش لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدا بوو، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان دەگەڕیتەوە بۆ كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان كە مەسەلەیەكی زۆر زۆر گرینگە پێوەندیی حكوومەتی هەرێم و عێراق ئەگەرچی لە رۆالەتدا پێوەندییەكی فێدراڵییە، بەلام لە پشتەوە دەبینین كە هێندێ كیشەی دیكە هەیە كە گرێنگترینیان كیشەی ناچە دابڕاوەكانە وەكوو كەركووك و خانەقین، ئەم هێرشانەی ئێرانیش لە چوارچێوەی حقووقی نێودەوڵەتیدا دەتوانێ سیگنالێكی مەنفی بۆ هەرێمی كوردستان بێت و ئەوە دەسەڵمێنت كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نیە و مۆرەیەك نیە كەلە هاوسەنگیی سیاسی و دەسەڵاتدا حیسابی لەسەر بكرێ.
كوردپا: هەروەك لە قسەكانیشدا باست كرد جیا لەو پڕۆژە دیپلۆماسیە هاوبەشەی كەلە نێوان حكومەتی ئێران و حكومەندی ناوەندیی عێراق لە ماوەی چەند ساڵی دواییدا هەبووە، دەزانین رێككەوتنێكی ستراتیژیكیی لەمێژینە لە نێوانیاندا هەبووە، هەر لە پەیمانی سەعدئاباد و ئەڵجەزایرەوە بگرە هەتا ئێستا، ئاخۆ ئەو هێرەشەی كۆماری ئیسلامی هەر لە چواچێوەی ئەو رێككەوتنەی دوژمنانی كورددا بووە بۆ سەركوت كردنی، رای بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟
ئاسۆ ساڵح: بەداخەوە بەپێی بەرژەوەندیی وڵاتان ئەوانیش دەتوانن لەو پیلانانەدا دەستیان هەبێ لە سێ ساڵی رابردووە بە شێوەی بەردەوام لە نێوان نۆێنەرانی عێراق و توركیە و ئامریكادا دانیشتن هەبووە و هێندێ جاریش بە شێوەی تەئید نەكراو نوێنەرانی ئێرانیش لەو دانیشتنەنانەدا بەشدار بوون، لە بەهاری 2009 ناوەندێكی تایبەت بۆ ئەو مەسەلەیە كراوە كە رەخنەی زۆریشی هاتەسەر حكوومەتی هەریم كە بۆچی دەبێ لە پایتەختی هەرێم كۆبوونەوە بە دژی هێزێكی كوردی بگیردرێ و ئەو هێزە كوردییە هەر بۆچوونێكی هەبێ لە ئاكامدا هەر هێزێكی كوردە و لە هێندێ ئاكام و بەرژەوەندیدا وێكچوونیان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەو پیلانە دەستی پێكرد و وڵاتانی دیكەش پەلكێشی ناو ئەو مەسەلەیە كران بە تایبەتی ئەمریكا. ئەو مەسەلەی كە ئێوە ئاماژەتان پێكرد شتێكی میژوویی نییە و مەسەلەی كورد یەكێكە مەسەلە هەرە گرینگەكانی ناوچەیە، یانی دوای مەسەلەی فەلەستین لە ناوچە مەسەلەی كورد و ئاڵۆگۆڕەكانی ئەم دواییەی گاریگەریەكی زۆری لەسەر هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچی رۆژهەڵاتی ناڤین داناوە هەر بۆیە لەو دانیشتنانەدا كەلە نێوانوڵاتانی ناوچەدا دەكرێ وەك پرسێكی جیدی دێتە بەرباس.
كوردپا: ئێمە دەبینین ئەو هێرەشەی كۆماری ئیسلامە كە بۆ سەر گەریلاكانی پەژاك دەستی پێكردووە رەنگە بە جۆرێك ئۆپوزیسیونی دیكەی حكومەتی ئێران وەكوو حیزبەكانی كومەلە و دیمۆكراتیش بگرێتەوە پێتوایە هەڵویستی ئەوان لە هەمبەر هێرشەكاندا چوون بووە؟ ئێوە ئەوە چوون لێك دەدەنەوە؟
ئاسۆ ساڵح: هەڵویستێك كە ئەوان گرتیان هەڵویستێكی دیپلۆماتیك بوو دیارە ئەو هەڵوێستەی ئەوان تەنیا لە چوارچێوەی لێدوانی رێبەران یان سەركردەكانیاندا خولاسە نەبووە، بەڵكوو لە دەرەوەی وڵات و هێندێ شوێنی دیكەدا دەبینین كە هاوئاهەنگی لە نێوانیاندا هەیە و هەر ئەو مەسەلەی هێرشە وای كرد كە هێزەكان لە دەرەوە یەكبگرن و خۆپیشاندان ساز بكەن و ئێمەش نابێ زیاتر لەوە لە هێزێكی كوردی كەلە دەسەڵاتدا نییە چاوەڕوانیمان هەبێ. من پێم وایە ئەو رەخنەیە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان چونكە ئەو دەوستدرێژییە سنوورەكانی حكوومەتی عێراقی بەزاندووە، چونكە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان هە وڵاتێك هێرش بكرێتە سەر خاك و سەروەرییەكەی، دەبێ ئەو وڵاتە هەڵویستی هەبێ و دەبینین كە هێزی ئێران هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە و بەداخەوە هەرێمی كوردستانی عێراق هەڵوێستێكی ئەوتۆ و شیاویان نەگرتووە. ئەگەر ئێران مانوڕێك بەڕێوە دەبات كە ئامانجیشی لەو مانۆڕە نیشاندانی هێز لە بەرامبەر ئامریكاشدا نەبێت، ئامریكا خێرا پەرچەكردار نیشان دەدەات و دەستبەجێ سپەرێكی مووشەكی دادەنێ. بۆ وێنە لە 7 یان 8 ساڵ لەمەوبەرەوە ئەمریكا ناوە جەنگیەكانی خۆی لە كەنداو فارسدا روو بە ئێران كردۆتەوە، دیارە هەركام لەو مانۆڕانە بۆ خۆیان سیگناڵیان بۆ وڵاتێكی دیكە هەیە و ئەم مەسەلەیەش پەرچەكردارێكی ئێرانی لێكەوتەوە.مەبەست ئەوەیە كە دەبا كاربەدەستانی حكوومەتی هەریم كاردانەوەیەكی توندرتریان لە بەرامبەر ئەم مەسەلەیەدا گرتبایەتە پێش.
كوردپا: كاك ئاسۆ هەروەك باست كرد هێزە ئوپۆزیسیونەكانی رۆژهەڵات ناتوانن هەڵوێستی لەوە زیاتر لە خۆیان نیشان بدەن، بەڵام لە لایەكی دیكەوە ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستۆی چالاكڤانانی بواری كۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ و ئەركی ئەوان لەم پێوەندییەدا چییە؟ بەشێكی دیكە لە پرسیارەكەم ئەوەیە ئاخۆ وەكوو جاران بۆ رۆماڵ كردنی هەواڵەكان بەربەستێك ماوە یان ئەو سنوورانە بەزێندراون و بەتایبەت هەواڵی هێرشەكانی ئەم دواییاننە چۆن گوازراونەتەوە؟
ئاسۆ ساڵح: چالاكانی مەدەنی رۆڵێكی زۆر گرێنگیان هەیە و ئەوان بەشێك لەو هێزانە چ هێرشبەر و هێرشكەر نین و بە تەواوی جیاواز لەو لایەنانەن و ئەمن پێم وایە دەتوانین وەكوو لایەنی سێهەمیش لەبەرچاویان بگرێن. كومەڵگای مەدەنی لە كوردستانی عێراق رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە و بە تایبەت لە كوردستانی ئێراندا هێزێكی زۆر زۆر گرێنگە، چۆنكە ئێمە حیزبێكی بەهێزی یاسایی و فەرمیمان لە روانگەی (كۆماری ئیسلامیی)یەوە لە ناوچەكەدا نیە، هەربۆیە ئەو بۆشاییە بە كۆمەڵگای مەدەنی پڕ كراوەتەوە و كۆمەڵگای مەدەنی زۆر بەهێزە و لە بزووتنەوە كۆمەڵایەتیەكانی ماموستایان، ژنان و كرێكاران ... هێزێكی گرینگن. بەڵام چۆنكە لایەنی هێرشبەر ئێرانە و بەداخەوە ئێزنی ئەوەیان پێ نادرێ كە رۆڵی خۆیان بگێڕن ئێمە بینیمان كە رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان داوای لە هەردوولا كرد كە هێرەشەكانی رابوەستێنێ. مەسەلەی ئەو 500 واژۆیە بۆ خۆشی هەر مەسەلەیەكی گرینگ بوو. بەڵام لە دەرەوەی وڵاتیش بەداخەوە ئەو یەكگرتنە لە ئاستی حیزبەكاندا نەبوو، بەڵكوو لە ئاستی رێكخراوە سینفیەكانی حیزبەكاندا بوو ئەگەر خۆپیشاندانێك بكرێ و بڕیار بێت كەلە هەر چوار پارچە بەشداریی بكەن حیزبەكان بەشداریی ناكەن، بەڵكوو لە چوارچێوەی رێكخراوە سینفیەكاندا دەبێ. ئەوەش هەنگاوێكی زۆر گرێنكە كە دیارە دەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانیی حیزبەكان لەو رێكخراوانە. بۆ بەشی دووهەمی پرسیارەكەتان پێم وایە ئاستی رۆژنامەوانیی كوردی ئیستا زۆر بەرز بۆتەوە و چ لەناخۆ و چ دەرەوە بنكە و ناوەندی هەواڵدەریمان هەیە كە خەبەرەكان بڵاو دەكەنەوە، بەڵام هەتا چەندە ئەو خەبەرانە دەگەنە بیروڕای گشتیی ئێران و ئورووپا ئەوە مەسەلەیەكی دیكەیە و ئەمن پێم وایە ئێستا كە دوو حەفت بەسەر ئەو هێرشەی كۆماری ئیسلامیدا تێدەپەڕێ هێندێ دەنگدانەوەی هەبووە كە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی میدیاكان. بەڵام لە ئاستی ئەو هێرشە بەربڵاوانەدا ئەوە شتێك نییە باس لێ بكرێ، چونكە لە بەراورد لەگەڵ ئەو هێرشەی كە گروورپێك كردویانەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە كۆزۆڤۆ كە زۆر دەنگدانەوەی جیهانیی هەبووە، تەنانەت لە میدیاكانی ئێرانیش. بەڵام مەسەلەیەكی ئاوا گرینگ كەلە نێوان دوو وڵاتدا هەیە و خەڵكی غەیری نیزامی بوونەتە قوربانی كە دەتوانێ لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەنگدانەوەی هەبێت، بەداخەوە دەنگدانەوەی ئەوتۆی نیە و هیچ وڵاتێكی ئورروپایی هەڵویستی نەگرتووە.