"بەكرێگیراوی سپی" بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی دیكیۆمێنتی "ئیدفا" لە هۆڵەند دەكات

19:43 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد تەها كەریمی لە بەشی پێشبڕكێی ٢٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوەڵەتیی فیلمی دیكیۆمێنتی ئامستێردام \"ئیدفا\" لە وڵاتی هوڵەند بەشداری دەكات.

بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی گشتیی ئەم فیلمە، فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە دەرهێنانی تەها كەریمی و لە بەرهەمێهنانی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای ئەزموونی و دیكیۆمێنتی ئێران و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماكاری بانەییە، لە چوار سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕكێی \"پانۆراما: رەنگدانەوەی وێنەكان\" لە میانەی ٢٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دیكیۆمێنتی ئامستێردام \"ئیدفا\" IDFA لە وڵاتی هەڵەندا نمایش دەكرێت.

\"9867.jpg\"
ئەم فێستیڤاڵە كە وەك یەكێك لە گرینگترین فێستیڤاڵەكانی فیلمە دیكیۆمێنتارییەكان دێتە ئەژمار، بە بەشداریی كۆمەڵێك فیلمی دیكیۆمێنتاری لە سینەماكارانی سەرتاسەری جیهان لە بەشە جۆاروجۆرەكانی بەشی پێشبڕكێی و بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی، بەشی چاوخشاندنێك بەسەر فیلمە سەركەوتووەكانی 25ی ساڵی رابردووی ئەم فێستیڤاڵە، بەشی دانیشتنی پسپۆڕانە بە ئامادەبوونی دیكیۆمێنتسازانی ناوداری جیهان سەبارەت بە سینەمای دیكیۆمێنتی لە رێكەوتی 24ی خەزەڵوەر هەتا 5ی سەرماوەز ( ١٤ تا ٢٥ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) لە وڵاتی هولەند بەڕێوە دەچێت.

\"9868.jpg\"
كۆمپانیای سینەمایی \"ستاك فیلمی سنە\" بە بەرپرسیاری \"ستار چەمەنی‌گوڵ\" فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاو دەكاتەوە.

فیلمی دیكیۆمێنتی \"بەكرێگیراوی سپی\" لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە دوو بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشی پێشبڕكێی شەڕ لە میانەی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"سینەما حەقیقەت\" لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایش كرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بڵنیدی دیكیۆمێنتی بەشی نێودەوڵەتی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمە دیكۆمنێتارییەكان بەدەست بهێنێت.