بەرپرسێكی دەوڵەتی: رۆژانە دوو كەس دەبێتە قوربانی تەقینەوەی مین
13:08 - 28 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: مینە چێنراو و پاشماوە جەنگییەكان لەناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران هەڕەشە لەگیانی دەیان هەزار هاووڵاتیی كورد دەكات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زۆربەی ئەو گوندانەی كوردستانی ئێران كە لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق هاوسنوورن لەگەڵ مەترسیی تەقینەوەی مینەچێنراوەكانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران بەرەوڕوون.
سنووری كوردستانی ئێران لەئوستانەكانی ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان و كرماشان هەڵكەوتووە كە نزیك بە یەك هەزار كیلۆمیترە.
سەرپەرەستی ستادی مودیریەتی قەیران لە ئوستانداریی كرماشان رایگەیاندووە، هەتا ئێستا نەمانتوانیوە ناوچە بە مین چێنراوەكان لەو ئوستانە دەستنیشان و خاوێنی بكەینەوە.
حوسێن باباجانی كە لەرێوڕەسمی كردنەوەی خولی هوشیاركردنەوەی خۆپاراستن لەكەرەسە جەنگیەكاندا قسەی دەكرد باسی لەوەش كردووە، ژمارەیەك لەمینەكانیش بە هۆی رووداوی سروشتی و لافاوەوە لەجێگای خۆیان نەماون و ئێستاش دۆزینەوەیان زۆر ئەستەم بووە.
لەو خولەدا نوێنەری ئوستانەكانی كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان، ئیلام و خووزستان بەشدار بوون.
سەرپەرەستی كۆمەڵی مانگی سوور لەئوستانی كرماشان باسی لە بوونی هەزار و ١٠٠ هێكتار زەوی ئاڵوودە بە مین و كەرەسە جەنگییە نەتەقیوەكان لە پێنج ئوستانی رۆژئاوای ئێران كردووە و وتوویەتی: هیوادارم هەتا یەك یان دوو ساڵی دیكە سەرجەم ئەو زەوییانە خاوێن بكرێنەوە.
وتەكانی عادڵ شەفیعی لەحاڵێكدایە كە ساڵی رابردوو جێژنێك بەمەبەستی خاوێن كردنەوەی ناوچەكانی دەورووبەری كرماشان لە مین بەڕێوە چوو.
هەر لەو پێوەندییە هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەوباوەڕەدان، هێشتا لەزۆر ناوچەی كرماشان كێڵگەكانی مین بوونی هەیە و لەتازەترین حاڵەتیشدا تەقینەوەی مین لەشاری سومار دوو وەرزێڕی كردبوویەوە قوربانی.
بە پێی ئامارەكان، دەوڵەتی پێشووی عێراق (بەعس) نزیك بە ١٦ ملیۆن مینی لە ٤٢ هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشە لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان و خووزستان چاندبوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زۆربەی ئەو گوندانەی كوردستانی ئێران كە لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق هاوسنوورن لەگەڵ مەترسیی تەقینەوەی مینەچێنراوەكانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران بەرەوڕوون.
سنووری كوردستانی ئێران لەئوستانەكانی ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان و كرماشان هەڵكەوتووە كە نزیك بە یەك هەزار كیلۆمیترە.
سەرپەرەستی ستادی مودیریەتی قەیران لە ئوستانداریی كرماشان رایگەیاندووە، هەتا ئێستا نەمانتوانیوە ناوچە بە مین چێنراوەكان لەو ئوستانە دەستنیشان و خاوێنی بكەینەوە.
حوسێن باباجانی كە لەرێوڕەسمی كردنەوەی خولی هوشیاركردنەوەی خۆپاراستن لەكەرەسە جەنگیەكاندا قسەی دەكرد باسی لەوەش كردووە، ژمارەیەك لەمینەكانیش بە هۆی رووداوی سروشتی و لافاوەوە لەجێگای خۆیان نەماون و ئێستاش دۆزینەوەیان زۆر ئەستەم بووە.
لەو خولەدا نوێنەری ئوستانەكانی كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان، ئیلام و خووزستان بەشدار بوون.
بە ووتەی عادڵ شەفیعی ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ كەس بە هۆی رووداوی مینەوە كوژراو بریندار دەبن
لەو دانیشتنەدا ئاشكرا كراوە، بەشێوەی نێوەنجی رۆژانە ٢ كەس و ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ كەس لە (كوردستان، خووزستان و خوراسانی رەزەوی) بە هۆی رووداوی مینەوە كوژراو بریندار دەبن.سەرپەرەستی كۆمەڵی مانگی سوور لەئوستانی كرماشان باسی لە بوونی هەزار و ١٠٠ هێكتار زەوی ئاڵوودە بە مین و كەرەسە جەنگییە نەتەقیوەكان لە پێنج ئوستانی رۆژئاوای ئێران كردووە و وتوویەتی: هیوادارم هەتا یەك یان دوو ساڵی دیكە سەرجەم ئەو زەوییانە خاوێن بكرێنەوە.