بەردەوامیی رەوتی فشار بۆسەر ئیجلال قەوامی هەوڵێکی نامرۆڤانەیە
19:33 - 19 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەکان رەوتێکی نوێی فشار و هەرەشەیان بۆ سەر رۆژنامەنووسانو چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا دەست پێ کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بەتایبەت وتەبێژی ئەو رێکخراوەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی بەردەوام لەژێر فشار، هەرەشەدایە و بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییانە دەکرێت.
دەبیرخانەی ئەو رێکخراوەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە بلاوکردنەوەی بەیاننامەیەک نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەڕەشەکانی سەر ئیجلال قەوامی دەربڕیوە.
لەو بەیاننامەیەدا، کە نوسخەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە، ئاماژەی بە خولی نویێ بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و فشار و هێرشی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر وتەبێژی رێکخراوەکە کردووە.
مەبەستی بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە دانیشتنی شۆرای شاری سنە لەگەڵ شارەوانیی ئەو شارە بوو، کە چەند رۆژ پێش ئێستا سەبارەت بە گەندەڵیی ماڵی شارەوانیی سنە بەڕێوەچوو.
بەیاننامەی ناوبراو، ئەو هەوڵ و کردەوانەی ناونەد ەئەمنییەکانی بە پێچەوانەی ماددەی ١٩ی جارنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و بەندی ٢٤ی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی ئێران لە قەڵەم داوەو داوای لە بەرپرسانی پەیوەندیدار کردووە، کە کۆتایی بەم هەوڵانە بێنن.
پێشتریش هێندیک لە رۆژنامەنووسانی کوردستان لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە مامۆستا محەمەد سیراجەدینیدا، وێڕای ئەوەیکە بارودۆخی چاپەمەنیی کوردی کارەساتبار وەسف کردبوو، ئەو دۆخەی بە بەرئەنجامی \" بەردەوامیی کەش و هەوای دەوڵەتی ئەحمەدینەژاد\" لە قەڵەم دابوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بەتایبەت وتەبێژی ئەو رێکخراوەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی بەردەوام لەژێر فشار، هەرەشەدایە و بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییانە دەکرێت.
دەبیرخانەی ئەو رێکخراوەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە بلاوکردنەوەی بەیاننامەیەک نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەڕەشەکانی سەر ئیجلال قەوامی دەربڕیوە.
لەو بەیاننامەیەدا، کە نوسخەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە، ئاماژەی بە خولی نویێ بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و فشار و هێرشی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر وتەبێژی رێکخراوەکە کردووە.
ئیجلال قەوامی، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
ڕێگری کردن لە ئیجلال قەوامی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی بەرپرسی شۆرای ئیسلامی شاری سنە، دوایین حاڵەتی فشار بۆ سەر ئیجلال قەوامی بووە، کە بە پێی بڕیاری یەکێ لە ناوەندە ئەمنییەکانی کوردستان بووە.مەبەستی بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە دانیشتنی شۆرای شاری سنە لەگەڵ شارەوانیی ئەو شارە بوو، کە چەند رۆژ پێش ئێستا سەبارەت بە گەندەڵیی ماڵی شارەوانیی سنە بەڕێوەچوو.