بەربەست بۆ وەرزشکردنی زیندانیانی سوننی مەزهەب دروست دەکرێت
16:49 - 31 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی ئەمنیەتی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو چالاکانی سوننی مەزهەبیان خستووەتە ژێر فشارەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەحاڵی حازر زیاتر لە ٧٠ زیندانیی سوننی مەزهەب لەزیندانی رەجای شاری کەرەج دان کەلەلاین بەرپرسانی ئەمنیەتی ناو بەندیخانەوە لەکەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی وەرزشی بێبەش کراون.
بەرپرسانی زیندان بە بیانووی ئەمنیەتی بوون ئەو ٧٠زیندانیە سوننی مەزهەبیان خستووەتە ژێر فشارەوە و رێگەیان پێ نەداون سەردانی ساڵۆنی وەرزشی بکەن.
زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی بەپێی ئایننامەی زیندان مافی ئەوەیان هەیە لەحەفتەیەک سێ رۆژ لە کەرەسە وەرزشییەکان کەڵک وەربگرن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کوردپا گەیشتووە، لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا مەئموورانی زیندان ئەو کەلوپەل و کەرەسانەی کە بۆ وەرزشکردن تەرخان کربوون لە ساڵۆنە وەرزشییەکە لایان بردووە.
دەوترێت کە زیندانیانی سوننی مەزهەبی کورد و بەلووچ بە پارەی خۆیان هەوڵی کڕینی کەرەستەی وەرزشیان داوە.
پێشتریش راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانی رەجای شاری کەرەج بڵاو کرابوویەوە کە سوننە مەزهەبەکان بە بەردەوامیلەلایەن بەرپرسان و مەئمورانی ئەمنیەتی زیندانەوە بێرێزییان پێکراوە.
بەشێک لە چالاکانی سوننی مەزهەبی خەڵکی کوردستان لەزیندانەکانی قەزڵحەسار، سنە و هەمەداندا راگیراون.