بژاردەیەكی كوردستانی خەڵاتەكەی لە هیندوستان پێشكەش بە خەڵكی ئیلام كرد

15:33 - 9 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی كورد توانیویەتی میداڵی زیوی \"خوێندكارانی سەركەوتووی ئێرانی\" لە هێندوستان بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، تاوتوێ‌كردن و هەڵسەنگاندنی زانستیانەی کارنامەی خوێندكارانی ئێران لەهێندوستان كۆتایی پێهات و خوێندكارێكی ئیلامیی لەوحی رێزلێنان و خەڵاتی نەختی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

مەجید بەگ نەزەری لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە رشتەی دوكتوڕای بیۆتێكنۆلۆژی وەرزێڕیدا پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.

مەجید كە خوێندكاری زانكۆی \"میسور\"‌ی هیندە خەڵاتی ساڵی ٢٠١٣ ـ ٢٠١٤ی لە دێهلی‌نو وەرگرتووە و پێشكەش بە خەڵكی ئیلامی كردووە.

\"23920.jpg\"
مەجید بەگ نەزەری خوێندكاری زانكۆی \"میسور\"‌ی هیند
هەتا ئێستا لەو خوێندكارە كوردە زیاتر لە ٤٠٠ بابەت، نووسراوە، راپۆرت و وتووێژ لە چاپەمەنی و میدیاكانی كوردستان و ئێراندا بڵاو بۆتەوە و لەناو كۆمەڵگەی زانستی و زانكۆدا بە كەسێكی \"رۆژنامەنووس ـ بیوتكنۆلۆژیست\" ناسراوە.

مەجید بەگ نەزەری لە ساڵی ١٣٨٥ لە رشتەی ئەندازیاری بەرهەمهێنانی ڕووەكدا لە زانكۆی ئیلام وانەی خوێندووە و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن چۆتە وڵاتی هیندوستان.

وەرگرتنی بڕوانامەی پسپۆڕی لەرشتەی \" ژینگە ناسی\" و \" نهێنی ژیان و ژینگە\" لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە شانازییەكانی ئەو خوێندكارە كوردەیە.