بودجه‌ی ئه‌مساڵ ٥٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كهسری هه‌یه
14:13 - 28 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌مساڵ ٥٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كهسری بودجه‌مان ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی \"ابرار اقتصادی\" له زاری جه‌عفه‌ر قادری، ئه‌ندامی كومیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسه‌وه بڵاوی كرده‌وه: \"له ئێستادا ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ری تێچووه ڕۆژانه‌كان بێت و به‌هۆی كه‌ميی داهات، تێچووی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنەوە (عمرانی) كه‌م ده‌بێته‌وه.
ناوبراو وێڕای هێماكردن بۆ ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی سه‌رچاوه گشتییه‌كان ٢٣٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دەسەڵاتی جێبه‌جێكار زۆر بلیمه‌تانه‌ش بجووڵێته‌وه ته‌نیا ده‌توانێ نزیك به ١٨٠ میلیارد تمه‌ن له‌م سه‌رچاوانه دابین بكات و ئه‌وه‌یكه ده‌مینێته‌وه، ده‌بێته كهسری بودجه.
به وته‌ی جه‌عفه‌ر قادری یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م كهسرییه بریتییه له لاوازی له داهاتی نه‌وت و باج.
بڕیار وایه تاكوو ڕێكه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م و بودجه‌ی پێشنیاركراو بۆ ساڵی ٩٥ ڕاده‌ستی مه‌جلیس بكرێت.