به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان له شوێنه گشتییه‌كاندا
14:06 - 9 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك وێنه و فیلم له فه‌زای مه‌جازیدا بڵاو كراوهتەوه كه ده‌ریده‌خات هه‌نووكه به ڕۆژی ڕووناك له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك پاركه‌كان و مێترۆكان و چایخانه‌كان، به ئاشكرا ماده سڕكه‌ره‌كان مه‌سره‌ف ده‌كرێت.
هه‌واڵده‌ریی حكوومه‌تیی ئیسنا له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتوێژێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای مێترۆ ڕێكخستبوو كه ناوبراو تێیدا حاشا له وه‌ها حاڵه‌تێك ده‌كات و ده‌ڵێ: \"ئه‌و پرسه دووره له ڕاستی و بێشك ئه‌و وێنه‌گه‌له بۆ خراپ كردنی ناوی مێترۆكهمان بڵاو كراوه‌ته‌وه\".
ئه‌م لێدوانه‌ش له كاتێكدایه كه \"مۆرتزا ته‌ڵایی\" جێگری سه‌رۆكی شۆرای شاری تاران له لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیویه‌تی: مێترۆ باشترین شوێنه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و وێنه‌گه‌له‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی ڕاستن. مه‌سره‌فی \"شیشه\" له مێترۆكانی تاران‌دا بووه‌ته پرسێكی ئاسایی و به‌رپرسانی مێترۆ له باتی حاشالێكردن، پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن و چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌م ئاریشه‌یه بدۆزنه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی \"آرمان امروز\" له ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لدا باسی له‌وه كردووه كه به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان له ئێران‌دا بووه‌ته پرسێكی ئاسایی و گشتگیر، به چه‌شنێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هیچ ئاشناییهكیان له‌گه‌ڵ ماده سڕكه‌ره‌كاندا نییه، له شوێنه گشتییه‌كاندا له سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی پرسی ماده‌ی سڕكه‌ر ده‌توانن زانیاری وه‌ربگرن.
هه‌ر له‌م ڕاپۆرته‌دا له زاری كارناسێكی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه؛ هه‌ندێك له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك چایخانه‌كان، بوونه‌ته شوێنێكی له‌بار بۆ كڕین و فرۆشتنی ماده‌ی سڕكه‌ر. ناوبراو ده‌ڵێ: \"مێرمنداڵان و لاوان به‌هۆی نه‌بوونی شوێن و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ڕابواردن و خۆسه‌رقاڵ كردن به‌شێوه‌ی تەندروست، ڕوو له مه‌سره‌فی سیگار و قلیان و ماده سڕكه‌ره‌كان (به‌تایبه‌ت له جۆری سه‌نعه‌تی) ده‌كه‌ن.\"
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له‌كاتێكدایه كه عه‌لی خامنه‌یی بۆ جاری دووهه‌م نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لاوانی ڕۆژئاوایی كردووه و پێیان ده‌ڵێ:\"ولاتی ئێمه ده‌توانێ نمونه‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ ژیان و داهاتوی ئێوه و وڵاته‌كه‌تان.\"