برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری نەوسوود

16:15 - 18 خەزەڵوەر 2720

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری نەوسوود، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بە ناوەکانی "ڕزگار حوسێنی" خەڵکی گوندی "بلەبزانـ"ـی شاری پاوە و "یووسف ڕزگار" خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی،  تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا هەر دووکیان بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی بۆسەدانانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سەر ڕێگای کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، ئەو دوو کۆڵبەرە دەپێکرێن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "لەو ڕووداوەدا، ڕزگا حوسێنی لاقی حەوت گولـلە پلاستیکیی بەرکەوتووە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی شاری کرماشان کراون".

ڕزگار حوسێنی تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی ئەڵلا کەرەم و خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.