برای ئایەتوڵڵا خامنەیی دژایەتیی لەگەڵ تەرحی پێشنیاری برا گەورەكەی دەربڕی
13:19 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: هادی خامنەیی رایگەیاند، هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێك لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا یەكسانە لەگەڵ پەرەدان بە دەسەڵاتی زیاتر.
هادی خامنەیی لێپرسراوی گرووپێكی رێفۆرمخواز ئاشكرای كردووە، گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئێران بە مەبەستی جێگیر كردنی سیستمی پارلەمانی بە جێگای سەركۆماری لە بارودۆخی ناسروشتیی ئێستا بە هیچ شێوەیەك گونجاو نیە.
عەلی خامنەیی رێبەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی دوو مانگ لەمەوبەر رایگەیاندبوو،\"دەكرێ لە داهاتوویەكی دووردا سیستمی سیاسیی ئێران لە سەركۆمارییەوە بۆ سەرۆك وەزیران بگۆڕین.
هەر لەو پێوەندییەدا عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی وێڕای رەخنە لەو تەرحە پێشنیارییەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رایگەیاندبوو، جێبەجێ كردنی ئەو تەرحە بەرامبەرە لەگەڵ پێشێل كردنی یاسای بنەڕەتی و وتەكانی خومەینی.
هادی خامنەیی برای رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران یەكێكی تر لەو كەسانەیە كە لەگەڵ تەرحی برا گەورەكەی دژایەتیی دەربڕیوە.
مانگنامەی \"مهرنامە\" لە زاری \"هادی خامنەی\"یەوە بڵاوی كردەوە، \"بارودۆخی ئیستای وڵات زۆر نائاساییە و زیاتر وەكوو كەسێك دەچێت كەلە رووداوی هاتوچودا هەموو ئیسقانی شكا بێت\".
هادی خامنەیی بەرپرسی دوو رۆژنامەی قەدەغە كراوی \"جهان اسلام و حیات نو\" و هەروەها لێپرسراوی كۆڕی \"هێزەكانی خەتی ئیمام\" كە پێكهاتەیەكی رێفۆرم خوازانەیە.