بان گی مۆن: كوشتاری حەمس، بۆتە هۆی نەمانی رەوایی سووریە
14:54 - 18 رێبەندان 2711
كوردپا: سكرتێری گشتیی رێكخراتوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پەرچە كرار بە هێرشەكانی حكوومەتی سووریە بۆ سەر شاری حەمس، رایگەیاندوە:\" هێرش بۆ سەر حەمس بە تۆپ و بۆمب لەلایەن كۆمەڵگای مرۆییەوە قبووڵ ناكرێت و ئەمەش بۆتە هۆی نەمانی رەوایی دەسەڵاتی دیمەشق\".
هەواڵدەریی رۆیتێرز، بڵاوی كردەوە،بان گی مۆن لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، ئاماری كوشتار و كوژراوەكانی سووریە و بەتایبەت دوو رۆژی رابردوود \"تۆقێنەر و پڕ مەترسی\"ن و دەبێ هەرچی خێراتر هەرچەشنە كردەوەیەكی كوشتار رابگیرێت.
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاندووە: \"ئەم چەشنە رەفتارانە بە توندی مەحكووم دەكرێن و هیچ دەوڵەت و دەسەڵاتێك نیە كە كوشتارێكی لەو چەشنە ئەنجام بدات و خوێنی خەڵكەكەی بڕێژێت و هێشتا بڵێ كە رەوایی هەیە\".
بان گی مۆن بە ئاماژە بە وێتۆی ئەم دوایانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن چین و رووسیەوە وتوویە: \"دژایەتیی چین و رووسیە نابێتە هۆیەك كە دەسەڵاتی سووریە وا بیر بكاتەوە كە مۆڵەتی كوشتاری وەدەستهێناوە\" و راشیگەیاندووە، دەبێ هەرچی خێراتر هەرچەشنە توندوتیژییك رابگیرێت.
لە درێژەدا نووسیویە: \" وەبیری لێپرسراوانی سووریە دێنمەوە كە بەپێی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكان، لە هەمبەر هەر چەشنە توندوتیژییەك و بەكارهێنانی هێزی نیزامی بەدژی هاووڵاتییانی مەدەنیی سووریە بجووڵێنەوە و لەم بارەوە بەرپرسیارن و دەبێ وەڵامدەر بن.
هێرشی قورس و بەربڵاوی ئەرتشی سووریە بۆ سەر شاری حەمس لە رۆژی یەكشەممەوە پاش وێتۆی بڕیارنامەی راگراتنی توندوتیژییەكان لە سووریە لەلایەن رووسیە و چینەوە، دەست پێكرددووە.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا زیاتر لە 5 هەزار و 400 كەس كوژراون، بەڵام سەرچاوەكانی مافی مرۆڤی سووریە باس كوژرانی زیاتر لە 7 هەزار كەس دەكەن.
تەنیا رۆژی یەكشەممە لە شاری حەمس 337 كەس كوژران و زیاتر لە 1300 كەسیش بریندار بوون.