بانگهێشت و لێپرسینەوە لە کچە رۆژنامەنووسیکی کورد + وێنـــە
23:00 - 24 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەر لەلایەن پۆلیسی ئەمنیەتی ئوستانی کرماشانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٨ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، ئازەر تاهیرئابادی کچە رۆژنامەنووسی کورد لەلایەن ئیدارەی پۆلیسی ئەمنیەتی ئوستانی کرماشانەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگادار کرایەوە کە بە زووترین کات خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێت.
ئەو هاوکارەی حەفتەنامەی \"غەرب\" پاش ٢ کاتژمێر لە باگهێشت کران، خۆی بەو ئیدارەیە ناساندبوو کە بۆ ماوەی نزیک بە ١٠ کاتژمێر لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە لێپرسینەوەی لێکرابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کچە رۆژنامەنووسە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەروەها لەمەڕ بەشداری کردنی خۆی لەو هەڵبژاردنانەدا پرسیاری لێکراوە.
\"ئازەر تاهیرئابادی\" هاوکاری حەفتەنامەی \"غەرب\" و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە کۆتایی مانگی رەشەممەی ساڵی رابردووشدا، لەلایەن دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ئەو ئەندامەی \"سرای اهل قلم\"ی ئێران لە ١٠ی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو.