ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی ڕەنگڕێژی لە کرماشان سێ قوربانیی لێ کەوتەوە

11:31 - 11 رێبەندان 2720

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی ڕەنگڕێژی لە شاری کرماشان، دوو ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتییەک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بریندار بوون.

بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شاری کرماشان، باسی لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە یەکەیەکی ڕەنگڕێژی لە یەکەی نیشتوجێبوون لە ناوەندی ئەو شارەدا کردووە.

غوڵامڕەزا ڕەزایی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیسنا" ڕایگەیاند: "بەهۆی بوونی هەندیک مادەی "تینێر" لەو یەکە نیشتەجێبوونەدا کە کارگەیەکی ڕەنگڕێژی کتێبە پلاستیکییەکان بووە، ئەو ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە".

ئەو بەرپرسەی ئاگرکوژێنەوەیە، هەروەها باسی لە برینداربوونی دوو ئاگرکوژێنەوە و هاووڵاتییەک لەو ڕووداوەدا کرد.