ئاژانسی وزەی ناوكی: پشكێنەران، ئۆرانیۆمی 27%یان لە بنكەی ناوكیی فێردۆی قۆم دۆزیوەتەوە
14:22 - 6 جۆزەردان 2712
كوردپا: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردەوە، پشكێنەرانی ئەو ئاژانسە لە بنكەی پیتاندنی فێردۆ لە قۆم ئۆرانیۆمی پیتێنراویان بە چڕیی 27% دۆزیوەتەوە.
ئەو راپۆرتە كە هێشتا گشتی نەبۆتەوە و خراوەتە ئیختیاری شۆرای حوكام و هێندێ لە هەواڵدەرییەكان، لە درێژەیدا هاتووە، ئێران لە وەڵامدا وتوویە كە مەسەلەی تەكنیكی بۆتە هۆی زیاد بوونی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی رایگەیاندووە: كە سەرقاڵی تاوتوێی تێبینییەكانی ئێرانە و داوای لە لێپرسراوانی تاران كردووە كە وردەكاریی زیاتر بخەنە روو.
لە راپۆرتەی تازەی ئاژانسدا هاتووە، كە ئێران ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی 20%ی خۆی لە مانگی رابردووی زایینیدا گەیاندۆتە 145 كیلۆ كە بە وتەی ئاژانس سێ مانگ لەمەوبەر ئەو رێژەیە نزیك بە 110 كیلۆ بووە.
ئێران لە بنكەی ژێر زەوینیی فێردۆی قۆم لەژێر چاوەدێریی ئاژانسدا سەرقاڵی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20%یە و ئەو رێژە 27%یەی كە ئاژانس و دیپلۆماتەكان باسی لێوە دەكەن هێشتا لەگەڵ ئۆرانیۆمی 90%ی كە بۆ ساز كردنی بۆمبی ئەتۆم دەبێت، مەودایەكی زۆری هەیە.
دیپلۆماتەكان لەو باوەڕە دان كە لەوانەیە سانتریفووژەكانی فێردۆ لە دەسپێكی كاردا بە دروستی رێك نەخرابێتن و هەر بەو بۆنەوە ئۆرانیۆمی زیاتریان پیتاندبێ.
لە راپۆرتەكەی ئاژانسدا هاتووە كەلە كۆتایی ساڵی پێشووی زایینیەوە ئێران 368 سانتریفووژی بە 696 سانتریفووژی دیكەی فێردۆ زیاد كردووە كە هەڵبەت هێشتا پیتاندنیان پێ ئەنجام نەداون.
ئاژانس دیسان داوای لە لێپرسراوانی ئێران كردووە كە ئیزن بدات پشكێنەران لەسەر ئەو مادە تەقینەوانەی كە گومانیان لەسەرە لێكۆڵینەوە ئەنجام بدات.
یۆكیا ئامانۆ، لێپرسراوی گشتیی ئاژانس لە سەفەری خۆیدا بۆ ئێران رایگەیاندبوو كە ئاژانس و تاران سەرەڕای بۆچوونی جیاواز لەبەردەم گەیشتن بە رێككەوتن دان.
ئەم راپۆرتە تەنیا یەك رۆژ دوای دانوستانی بەغدا بڵاو كراوەتەوە، دانوستانێك كە گرووپی 1+5 داوای لە ئێران كرد پیتاندنی 20%ی ئۆرانیۆمی خۆی رابگرێت.
دیپلۆماتكاران و چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕە دان كە دانیشتنی بەغداش بەرەنجامێكی ئەتۆی لێنەكەوتۆتەوە و بڕیارە خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و ئاژانس كەمتر لە یەك مانگی دیكە لە مسكۆ پایتەختی رووسیە دەست پێ بكەنەوە.