كاناڵە ماهوارەییەكان بنكەی ئاژاوە/ هاوكاریی لەگەڵ كاناڵە ماهوارییەكان بەرامبەرە بە خەیانەت
15:37 - 5 سەرماوەز 2711
كوردپا: لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران لەو باوەڕە دان، كە كاناڵە ماهوارەییەكان دەتوانن بنكەی ئاژاوە نانەوە بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی نیزامی ئیسلامی ببن.
فەرماندەی گشتیی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی تاران رایگەیاند، كاناڵە ماهوارەییەكانی فارسی زمان لەلایەن دەزگا\"سیخوڕی\"یەكانی وڵاتانی دەرەوە پشتیوانی ماڵی دەكرێن و ئەو هاوكارییانەش لە راستای گۆڕینی فەرهەنگی ئیسلامی دان.
رۆژنامەی شەرق لە زاری \"ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم\"وە بڵاوی كردەوە، هاوكاری كردن لەگەڵ كاناڵەكانی \"دەنگی ئەمریكا و بی بی سی\" هاوچەشنی هاوكاریی كردن لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمنیەتیی وڵاتانی رۆژئاوایە.
بە وتەی ئەو لێپرسراوەی حكوومەتی ئیسلامی ئێران، دیكیۆمێنتاران، گۆرانی بێژ و هونەرمەندان تەنیا بۆیان هەیە لە رێگای وەرگرتنی مۆڵەت بەشداری لە بەرنامەكانی كاناڵە ماهوارەییەكاندا بكەن.
دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی تاران ماوەیەك لەمەوبەر ژمارەیەك لە فیلم ساز و دیكیۆمێنتاریان بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ كاناڵی بی بی سی دەستبەسەر كرد.
حەیدەر موسلێحی وەزیری ئیتلاعات ئاشكرای كردووە، \"بی بی سی\" بنكەیەكی تەشكیلاتیە و ئەركی ئەو بنكەیەش سیاسی ـ ئیتلاعاتیە و مەبەستیشیان كار كردن بە دژی سیتمی ویلایەتی فەقیهە.
حەسەن فەتحی دوابەدوای وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ كاناڵی بی بی سی لە رێكەوتی 22ی خەزەڵوەر لەمەڕ تەقینەوەی ئەنبارێكی تەقەمەنی سپای پاسدارن، دوایین نموونەی دەستبەسەر كراوەكان بوو.