ئامارە تۆقێنەرەكان بۆ ساڵی ئابوریی ٩٥
15:20 - 12 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: بەپێی ئامار و داتا دركاوەكان ئابوریی ساڵی داهاتوی ئێران گەلێك ترسناك و تۆقێنەرە.
ڕۆژنامەی \"قانون\" لە ژمارە ٦٩٧ی خۆیدا و لە لاپەڕەی ئابوریی، ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلی لەسەر ڕەوشی خراپ و مەترسیداری ئابوریی ئێران بۆ ساڵی ١٣٩٥ بڵاو كردووەتەوە كە وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ساڵی داهاتوو ساڵێكی ترسناكە بۆ ئێران.
لەم ڕاپۆرتەدا کە کە زاری وەزیری ئابورییەوە بڵاو كراوەتەوە، ڕێژەی قەرزەكانی دەوڵەت بریتییە لە ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن كە بەلەبەرچاوگرتنی تێچووە ڕۆژانەكانی دەوڵەت كە ١٦٠ هەزار میلیارد تمەن دەردەكەوێ ڕێژەی قەرزەكان لانیكەم ٣ قات زیاتر لە ڕێژەی تێچووە ڕۆژانەكانیەتی.
سەبارەت بە سەرەكیترین سەرچاوەی داهاتی ئێرانیش وەزیری نەوت وتوویەتی نرخی هەر بەرمیل نەوت بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو ٣٥ دۆلار دیاری كراوە. ئێران لە باشترین حاڵەتدا دەتوانێ لە ڕۆژدا ٢ میلیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت كە لە یەک ساڵدا ئەم ڕێژە دەكاتە ٧٣٠ میلیۆن بەرمیل كە داهاتەكەی بریتی دەبێت لە ٢٥ میلیارد دۆلار كە بەم پێیەش دەوڵەت نەتەنیا ناتوانێ قەرزەكانی بداتەوە بەڵكوو ناتوانێ تێچووە ڕۆژانەكانیشی دابین بكات.
سەبارەت بە پرسی بێكاری لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە بۆ چێ كردنی یەك پیشەی بەردەوام بودجەی ٥٠ میلیۆن تمەنی پێویستە واتە لە ساڵی داهاتوودا بۆ دابین كردنی كار بۆ ١ میلیۆن كەس دەوڵەت پێویستی بە ٥٠ هەزار میلیارد تمەن سەرمایە هەیە كە بە وتەی مەجید ئەنساری جێگری سەركۆمار بۆ کاروباری مەجلیس، دەوڵەت توانای ئابوریی لەو ڕادەیە نییە. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ پەیوەست بوونی لانیكەم ١٠ میلیۆن كەسی دیكە بە بازاڕی كار و لەشكری بێكارانی وڵات.
محەمەد عەلی نەجەفی ڕاوێژكاری سەركۆمار سەبارەت بە پرسی كەمی بودجە لە ساڵی داهاتوودا دەڵێ:\"ساڵی داهاتوو لانیكەم ٥٥ هەزار میلیارد تمەن كەسری بودجە بەرۆكی دەوڵەت دەگرێتەوە\".
ئەم ئامارانە لەكاتێكدا لە زاری بەرپرسانی حكومەتییەوە بڵاو دەكرێنەوە كە حەسەن ڕووحانی ماوەیەك پێش ئێستا لە شاری \"ڕەی\" گووتبووی لە ساڵی داهاتوودا ئابوریی ئێران گەشەیەكی باش بەخۆوە دەبینێت، پرسێك كە شك و گومانی كارناسانی ئەم بوارە زیاتر و زیاتر دەكات.