ئاماری ئیعدام کردنی هاووڵاتییان لەدوو مانگ دەوڵەتداریی "حەسەن رۆحانی"دا + خشتە

19:53 - 12 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لەسەرەتای هاتنە سەرکاری \"حەسەن رۆحانی\"یەوە هەتا ئێستا ١٤٥ هاووڵاتیی لەوڵاتی ئێراندا لەسێدارە دراون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رێکەوتی ١٢ی مانگی گەلاوێژەوە کە دەوڵەتی حەسەن رۆحانی دەستی بەکار کردووە، هەتا ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٢ی مانگی رزبەری ئەمساڵ ١٤٥ هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەکان و شوێنە گشتییەکاندا لەسێدارە دراون.

بە پێی ئەو ئامارە و لە کۆی ئەو ١٤٥ کەسە، ٨ کەسیان ژن و هەروەها ١٢ کەسیشیان هاووڵاتییانی کورد بوون.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، تاوانی سەرجەمی ئەو ١٤٥ کەسەی \"بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستدرێژی کردن و کوشتنی ئەنقەست (قتل عمد)\" راگەیاندووە.

هەروەها لەماوەی ئەو دوو مانگەدا ١٩ کەس لەوڵاتی ئێران حوکمی سێدارەیان بۆ براوەتەوە کە ٢ کەسیان بەناوەکانی (سابیر موخەلید ماوانە و محەممەد ئەمین عەبدوڵلاهی) زیندانیی سیاسیی کورد بوون کە بەتاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، بە سێدارە مەحکووم کراون.

\"15797.jpg\"